مێتابۆلیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ATP ئەو گەردەیە کە وزە بۆ زیندەپاڵ پێک دێنێت

زیندەپاڵ (بە ئینگلیزی: Metabolism) بە ھەندێک کارلێکی کیمیایی دەوترێت کە لە ناو خانەکاندا (سێلول) بە سەر ماددەکاندا دێت تا ژیانی خانە بەردەوام بێت.[١]

زیندەپاڵ کە سووت و ساز یشی پێ دەڵێن، بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری پێکھاتن و تێکچوون لە گیانداراندا دەگوترێت. زیندەپاڵ بۆ خۆی کۆمەڵە ڕێگایەکی سووت و سازە. ڕێگاکانی سووت و ساز بە کۆمەڵێک کاردانەوەی کاتالیز کراوی ئەنزیمی دەوێژرێ کە دەبنە ھۆی گۆڕانکاریگەلێکی کیمیایی تایبەت.

مێتابۆلیزم لەخۆگری دوو قۆناخە: پووکانەوە ( بە ئینگلیزی: catabolism) و دروستکردن (بە ئینگلیزی: anabolism).

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ http://www.webmd.com/diet/features/make-most-your-metabolism