کوردە مەسیحییەکان
| Regions with significant populations | |
|---|---|
| کوردستان و دیاسپۆرای کوردی | |
| Religions | |
| کاتۆلیکیزم، ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژهەڵات، پرۆتێستانتیزم | |
| Scriptures | |
| ئینجیل | |
| Languages | |
| کوردی، زازا–گۆرانی |
کوردە مەسیحییەکان (بە کورمانجی: Kurdên Xirîstiyan) ئاماژەیە بۆ ئەو کوردانەی پەیڕەوی مەسیحییەت دەکەن. [١] هەندێک لە کوردەکان لە مێژوودا پەیڕەوی مەسیحییەتیان کردووە و بە مەسیحی ماونەتەوە کاتێک زۆربەی کوردەکان گۆڕدران بۆ ئیسلام، بەڵام زۆرینەی مەسیحییە کوردەکانی سەردەم کۆنڤێرتن. [٢] لە ڕووی مێژووییەوە، ئەو کوردانەی بوونەتە مەسیحی لە پاشخانە جیاوازەکانەوە هاتبوون، لەوانە ئایینە ئێرانییە کۆنەکان، زەردەشتی، ئیسلام، و ئێزیدی.
مێژوو
[دەستکاری]لە سەدەی ١٠ی زایینیدا، میرێکی کورد بە ناوی ئیبن دەحاک، کە خاوەنی قەڵای جەعفەری بوو، لە ئیسلامەوە گۆڕدرا بۆ مەسیحییەتی ئۆرسۆدۆکس و لە بەرامبەردا بیزەنتییەکان زەوی و قەڵایەکیان پێبەخشی. [٣] لە ساڵی ٩٢٧ی زایینی، خۆی و خێزانەکەی لە کاتی هێرشێکی سامال ئەلدۆلەفی لەسێدارە دران. [٤]
لە کۆتایی سەدەی ١١ و سەرەتای سەدەی ١٢ی زایینیدا، کوردە مەسیحییەکان کەمینەیەکی سوپای شاری قەڵای شەیزەریان لە نزیک حەما لە سووریا پێکدەهێنا. [٥]
بنەماڵەی زەکاریان-مخارگێردزێلی، کە خانەدانێکی ئەرمەنی–گورجی بوون و ڕەچەڵەکیان کورد بوو، لە سەدەی ١٣ی زایینیدا فەرمانڕەوایی بەشەکانی باکووری بەرزاییەکانی ئەرمەنستانیان دەکرد. [٦] مارکۆ پۆلۆ لە کتێبەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کەمینەیەک لە ئەو کوردانەی لە ناوچە شاخاوییەکانی مووسڵ نیشتەجێ بوون مەسیحی بوون. [٧]
لە سەدەی ١٧دا، مژدەدەرانی کارمەلیت و یەسووعییەکان ڕوویان لە ناوچە ئێزیدییەکان کرد بۆ گۆڕینی ئایینیان بۆ مەسیحییەت. [٨] لە سەدەی ١٩دا، حکومەتی عوسمانی دەستی کرد بە مژدەدەری ئیسلامی بۆ ئێزیدییەکان وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر مژدەدەرە مەسیحییەکان. [٩]
کوردە مەسیحییەکانی هاوچەرخ
[دەستکاری]کەنیسەی "کوردزمان"ی مەسیح لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٠ لە هەولێر دامەزرا، و لقەکانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک هەیە. [١٠] بەپێی وتەی گۆڕاوانی ئایینی، مەزندە دەکرێت لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە نزیکەی ٥٠٠ گەنجی کوردی موسڵمان لە سەرانسەری کوردستان بووبێتنە مەسیحی. [١١]
دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت، شەپۆلێکی گۆڕینی ئایینی کورد بۆ مەسیحییەت ڕوویدا، بەتایبەتی لە وڵاتی ئەرمینیا کە نزیکەی ٣،٦٠٠ ئێزیدی تا ساڵی ٢٠١٩ بوونەتە مەسیحی. [١٢]
لە ساڵی ٢٠١٩دا، دوای تێکشکانی داعش، نزیکەی ٨٠-١٠٠ کورد لە شاری کۆبانی بوونە مەسیحی و یەکەم کەنیسەیان لەو شارە کردەوە. [١٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Seker, Can (2006). "Zerdeştî û Ezdayetî". Amida Kurd.
- ↑ Kennedy, Hugh N. (2004). The Prophet and the age of the Caliphates. Pearson-Longman.
- ↑ Vasilyev, A. (1902). Vizantija i araby. Vol. II. p. 220.
- ↑ Robinson, Paul F. (2003). Just War in Comparative Perspective. p. 162.
- ↑ David Nicolle, Christa Hook (1994). Saracen Faris, 1050-1250 AD. Osprey Publishing.
- ↑ Minorsky, Vladimir (1953). Studies in Caucasian History. p. 102.
- ↑ Polo, Marco. The Travels of Marco Polo. Chapter 5.
- ↑ Collective and State Violence in Turkey (2020). pp. 405-406.
- ↑ Encyclopedia of the Ottoman Empire (2009). p. 602.
- ↑ Revival Times (2007). "Kurdish Church in Iraq".
- ↑ IRIN News (2007). "Threaten to kill Christian converts in north".
- ↑ Statistics of Armenia (2019). Population by Religious Belief.
- ↑ Reuters (2019). "Christianity grows in Syrian town once besieged by Islamic State".