وتووێژ:نینۆک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چنجروک (لای ئێمە جنجڕۆک و لە ھەندێک شوێن چڕنووک) دەبێتە claw. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٥، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: ڕاستییەکەی سپاست ئەکەم بۆ ئەم وتووێژەت! خۆی لە ناوچەی ھەولێر چنجورک دەڵێن کە جیاوازە لە ناوی ئەم ڕەوانەکەرە (کە چنجروک)ـە. من لە ھەنبانەبۆرینە وەرمگرتووە، بەڵام دوو شتی جیاواز لەیەکم بینی کە ئەمانەن:
لە بەرامبەر ناخو نوسراوە: ماکێکی سەخت و بریقەدارە بە پشتی قامکەوە، چنجروکی بنیادەم (کە ئەمەیان دەبێت ببێتە claw یان nail)؟
وە لە بەرامبەر چڕنوک نوسراوە: نینۆکی تیژی پشیلە و دڕندە.
بە ھەرحاڵ، کەواتە دەبێت ئەم ڕەوانەکەرە بسڕدرێتەوە یان نا؟
سەرنج:- claw دروست نەکراوە لێرە.— ئەم لێدوانە لەلایەن ئارام بکر واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
ناخو و ناخون ڕێک بەرامبەری نینۆک-ن بەڵام کوردی نین و فارسین. کوردییەکەی لە سۆرانیدا نینۆک-ە. لە کرمانجیدا نینۆک، نینووک، نێنۆک، نێنک، نەینۆک و نەینووک. لە زازاکیشدا نەنگ. ھەموو ئەمانە ڕێک بە مانای fingernailن.
بەڵام لە شێوەزاری ئێمەدا جنجڕۆک/جنجڕووک-یش ھەیە و لەگەڵ نینۆک جیاوازی ھەیە و بە نینۆکی تیژ دەڵێن. پرسیم لە بانە پێی دەڵێن چڕنووک. لە ھەنبانەدا بێجگە لەمانە چنج، چنجڕووک، چنچرووک، چینچڕووک و چەنچڕۆک ھاتووە. لە فەرھەنگی خاڵدا چنجرووک، چنچڕووک و چڕنووک ھاتووە. لە فەرھەنگی کوردستاندا جنجڕووک، چنجرووک، چنچرووک، چڕنووک ھاتووە و ھەروەھا دوو وشەی تر ھەر بەم مانایەوە چنگوڕک و چەنگوڕک. کەرتی ئەوەلی ئەم وشانە بێگومان چنگ بووە و کەرتی ئاخریان پاشگری ووک/ۆک. چڕنووک دیارە چنگ + ڕن (یانی ڕنین) + ووک بووە. دواتر جێگای دەنگەکان گۆڕاوە یان چ بووەتە ج یا دەنگێک قڕتاوە.
بە بڕوای من ئەم وشانە زیاتر بە مانای talon یان clawن و ئێمە بە نینۆکی ئاسایی ناڵێین چنجروک. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٠٠:٢٨، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: تەواو، بەڵام بۆ مەسەلەی ناخو و ناخون کە فارسییە بە ڕای من ئەو دوو ڕەوانەکەرە ھەبێت بۆ نینۆک. من ئێسەش باوکم «ناخون» دەڵێت کەواسە ھێشتا ئەو وشەیە بەرامبەر نینۆک بەکار دەبرێ. وە وتووێژەکەم بە گرنگ زانی بۆیە گواستمەوە بۆ نینۆک. سپاس بۆ تۆش.
 ڕەوانەکەری چنجروک سرایەوە و وتووێژەکەی گواسترایەوە بۆ سەر نینۆک.ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:١١، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ لە زۆر شوێن فارسییەکەی دەڵێن تەنانەت لە ھەورامیشدا کە زۆر رەسەنە ھەر دەڵێن ناخون. دەبێ حەتمەن وەک ڕەوانەکەر بمێنێتەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٤، ١٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]