ناحیەی تەلەعفەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی تەلەعفەر
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای نەینەوا
قەزاتەلەعفەر
بوون بە ناحیە١٨٧٩
ڕووبەر
 • سەرجەم٨٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣١٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٤٠٧ مەتر (١٬٣٣٥ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجیعەرەبی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعەئێزیدی
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناحیەی تەلەعفەر، (بە عەرەبی: ناحیة تلعفر، بە ئینگلیزی: Tel Afar subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی تەلەعفەرە.[١][٢]

ناو[دەستکاری]

  • ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەی وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی تەلەعفەرە.[٣]

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٧٩دا شاری مووسڵ سەرلەنوێ کرایەوە ناوەندی ویلایەتی مووسڵ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، قەزای شنگال یەکێک بوو لە شەش قەزاکانی، ناحیەی تەلەعفەر و ناحیەی زوممار سەر بە قەزای شنگال بوون. ئەم دابەشی کارگێڕییە تاوەکو داگیرکردنی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئینگلیزەوە لە ساڵی ١٩١٨ ھەر پەیڕەوی دەکرا. لەگەڵ دامەزراندنی حکومی پاشایەتی عەرەبی لە عێراق ناوچەی جزیری باشووری کوردستان دابەشکرایە سەر قەزای تەلەعفەر و قەزای شنگال و ناوچەی بادۆش درایە پاڵ مووسڵ.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

سنوری ناحیەی تەلەعفەر:

دانیشتووان[دەستکاری]

پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:

  • لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکە، بە ھۆی کەمبوونی سەرژمێری ڕاستەقینە و دوور لە دەستکاری و ڕاگواستن و بە عەرەباندنە بەردەوامەکانی ناوچە کوردنشینەکانەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانینبڵێین کە ڕێژەی ھەر سێ نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب ھاوتان. زۆربەی تورکمانەکان لە شارۆچکەی تەلەعفەر کۆبوونەتەوە، و کوردەکان لە ناحیەی زوممار و ناحیەی ئاڤگەنی و ناحیەی ڕەبیعە و ناو شارۆچکەی تەلەعفەر، و عەرەبەکان بە تەوای ھەموو قەزاکەدا بڵاوبوونەتەوە.[٦]
  • ھۆزە تەلەعفەرییەکان: کە لە گەلێ سەرچاوەدا باسی ڕەچەڵەکی ئەم تەلەعفەرییانە کراوە، (شاکر خەسباک) لە سەرچاوەکەیدا دەڵێت «ئەو ھۆزە کوردییانەی بە تەلەعفەرییەکان ناسراون گەورەترین ڕێژەی دانیشتوانی ناحیەی تەلەعفەر پێکدەھێنن» بەڵام لە ھەندێ سەرچاوەدا بۆ کەمکردنەوەی کورد ئەم ھۆزانە بە عەرەب و تورکمان دادەنێن. جا ئەگەر چاوێک بە ناوی ھۆز و تیرەکانی تەلەعفەرییەکاندا بگێڕین ئەوا گەلێ ناوی کوردی وەکو (ئال حەمۆ، ئال عەلۆ، ئال حەربۆ، ئال محۆ، ئال شێخۆ، ئال فەرھاد، ئال میرزا)مان بەر چاو دەکەوێت و ناوی سەرۆک ھۆز و تیرەکانیش مۆرکی کوردییان تێدا بەرجەستە دەکرێت، وەکو(حەمزەسلۆ، ئیبراھیم سمۆ، عەزیز ئاغا، ئیبراھیم محۆ، ساعد خدۆ، قەدرۆ، عەلی قاسۆ، مەجید بلۆ، سەعد عەزۆ، محەممەد شێخۆ، عبداکریم ئاغا، عەباس ئاغا)ن. سەرەڕای ئەمەش ھۆزە تەلەعفەرییەکان بەھۆی ژن و ژنخوازییەوە تێکەڵاوی ھۆزە گەرگەری ناوچەی زوممار و ئاڤگەنی بوون و ئاشنایی و خزمایەتی لە نێوانیاندا دروست بووە.[٧]

(یاسین العومەری) لە کتێبی(منیة الادباء فی تاریخ الموصل الحدباء) کە لە ساڵی (١٨٠٠)ی زاینی نووسراوە، وتوویەتی «خەڵکی تەلەعفەر دوو تیپن، سارلیان(کاکەیی) و ماولیانن و یەکێکیان ڕافزین» و ھەمان پەیوەندی کۆمەڵایەتیش لە نێوان ھۆزەکانی تەلەعفەرییەکان و کاکەییەکانی پارێزگای کەرکووکدا درووست بووە.[٨]

کشتووکاڵ[دەستکاری]

شوێنەوار[دەستکاری]

کارگێڕی[دەستکاری]

لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٤٦) گوند.[٩]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  2. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  5. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان(کوردی).
  6. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا(کوردی).
  7. ^ https://kitab.firmabikes.ru/kitab-tahmil-majani-l_krd_drs_jgrfy_thnwgrfy__22824.html ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ https://www.noor-book.com/کتاب-منیھ-الادباء-فی-تاریخ-الموصل-الحدباء-pdf
  9. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. Demographic Survey(ئینگلیزی).