شافعی

بەشێکە لە زنجیرەیەک![]() |
بیروباوەڕ |
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ |
خەلیفەکانی ڕاشدین |
ئەبووبەکری سدیق |
چوار پێشەواکە |
ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
سەرمەزھەبەکان |
کتێبە سەحیحەکان |
سەحیحی بوخاری |
زاراوەی شافعی دەرکەوت ھەر لە سەرەتا زووەکانی گەشەکردنی خوێندنگە زانستییە جیاوازییەکانی سوننە، بەڵام بە دڵنیایی دەرکەوت لە ژیانی ئیمام محەممەد کوڕی ئیدریس شافعیدا (١٥٠–٢٠٤)کۆچی، کە سەرمەزھەبی شافعی دەچنەوە سەر ئەو.
فیقھی شافعی لە دە ڕھێنان و ڕێگاکانی پایانکردنیدا پشت دەبەستێت بەو بنەمایەی کە ئیمام شافعی دای ناوە بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام پێویست نییە کە بیروڕای فیقھی شافعی لەگەڵ بیروڕای خودی ئیمام شافعیدا یەک بگرێتەوە، بەڵام بنەما (الأصول) و ڕێگەکانی پایانکردن یەکێکە.
ئیمامی شافعی یەکەم کەس بووە کە کتێبێکی تەواوی لە زانستی ناسراو بە (أصول الفقە) نوسیووە ئەمەش لە ڕێگەی کتێبە بەناوبانگەکەی پەیام (الرسالة)، ھەروەھا کتێبێکی تری نوسیووە (الحجة) ئەمیش ھەر کتێبێکی زانستی بوو سەرەتا لە عێراق نوسیویەتی پاشان داینایەوە و ھەندێک گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدا کاتێک لە قاھیرە دادەنیشت و ناوی نا (الأم)، لە گرنگترین قوتابییەکانی شافعی لە ژیانیدا ئەمانە بوون؛ ڕەبیع کوڕی سولەیمان جیزی، ڕەبیع کوڕی سولەیمان مورادی، بویتی، مزنی و قازی حسەین و لە دوای شافعی؛ بیھقی، ئەبوو ئیسحاق شیرازی، نەوەوی، ڕافعی، غەزالی، ئیبن حەجەر عەسقەلانی، سیوتیی.
ناوچەکانی بڵاوبوونەوە
[دەستکاری]
میسر و سووریا و ئوردن و ئێندۆنیزیا و مالیزیا و فەلەستین و ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا و باشووری ھیندستان و یەمەن و عومان و حیجاز و بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی عەرەبستانی سەعوودی (ئەحسا) و لە باشووری عەرەستانی سەعوودی لە ناوچەکانی جازان و عەسیر، لە ناوەڕاستی عێراق و کوردستان و چەند بەشێکی ئێران.
بنەمای مەزھەبی شافعی
[دەستکاری]ھەموو مەزھەبێکی زانستی بنەما یان ئوسوڵی خۆی ھەیە، و تاکو بنەماکان ڕوونتربن و زیاتر ڕێکەوتبەن لەسەری، دەرھێنان و ئیجتیھادەکان نزیکتر و باشتر دەبێت، و ئاسایی مەزھەبەکان لە دوای پێشەواکان دەستیان پێکردووە و ئیجتیھاد و پایانکردنەکان لە پەیڕەوی خاوەن مەزھەبەکانەوە دەرھێنراون، و بەمەش زانستی ئوسوڵ (علم الأصول) لە مەزھەبەکاندا دروست بووە.
بەڵام لە مەزھەبی ئیمامی شافعیدا؛ ئیشەکە جیاوازە، ئیمام شافعی خۆی بنەماکانی مەزھەبەکەی داناوە، و مەزھەبەکە لەسەر ئەو بنەمایانە بنیاتنراوە، و کتێبی پەیام (الرسالة)ی یەکەم کتێبە کە لەم بوارەدا نوسرا بێت، و بەمەش ئیمامی شافعی یەکەم کەسە کە کتێبێکی سەربە خۆی لەو بوارەدا نووسیوە. ئەوەی یارمەتی ئیمامی شافعی داوە لە بنیاتنانی زانستی ئوسوڵدا ئەوەبوو توانی خوێندنگە زانستییەکانی پێش خۆی وەربگرێت، ئەو خوێندکاری قوتابخانە مەکییەکان بوو و زانستەکەی وەرگرتن، پاشان ڕۆیشت بۆ مەدینە و وزانستی وەرگرت لەسەر دەستی شێخ و پێشەواکانی و زانستی پێشەوا مالک کوڕی ئەنەسی وەرگرت و ئیمامی شافعی لەگەڵیدا بوو تا کۆچی دوایی کرد، و زۆر کاریگەر بوو پێی و کاتێک ئیمام مالک کۆچی دوایی کرد شافعی لە تەمەنی ٢٥ یان٢٦ ساڵیدا بوو.
پاشان کە گەیشتە بەغدا و بە دیداری محەممەد کوڕی حەسەن شیبانی گەیشت ئەمیش خوێندکاری ئەبوو حەنیفە بوو و مەزھەبەکەی ئەبوو حەنیفەی بڵاوئەکردەوە و لقەکانی ڕێکدەخست و کاتێک ئیمامی شافعی چاوی پێی کەوت سوور بوو لەسەر ئەوەی زانستی عێراقی لێوەربگرێت، و لە ماوەیەکی کەمدا زانستەکانی لێوەرگرت.
ئیمامی شافعی لە ڕێگەی ئەم لێکۆڵینەوانەوە توانی بنەماکانی مەزھەبەکان بناسێت و توانی بەھۆی ئەو زیرەکییەی خوا پێی بەخشیبوو لەگەڵ عەقڵی تەواو و باشی تێگەیشتن و فراوانی دەرک پێکردن و زانیارییە بەرزەکان و خێرایی لەبەرکردن و ڕوونی بیرەوەری و ھەروەھا لەگەڵ ئەو سەرکەوتن و یارمەتییەی خوا پێی بەخشیبوو توانی ڕۆبچێت لە ئوسوڵی فیقھدا و یەکەم پەیامی دانا لەسەر داوای شێخەکەی عەبدول ڕەحمان کوڕی مەھدی، کە سەرکەوتنێکی گەورەی لە شافعیدا دەبینییەوە.
ئوسوڵی ئیمامی شافعی
[دەستکاری]ئوسوڵ یان بنەماکانی ئیمامی شافعی پشتی پێ دەبەستن لە دانانی مەزھەبەکەیدا ئەمانەی خوارەوە بوون؛ بنەمای یەکەم؛ کتێبی خوای گەورە و پایان کردن لێوەی و ئەمەش لەسەر زانیاری زمان و زانیاری دابەشبوونەکەی دەوەستێت، و دابەش دەبێت بۆ؛ فەرمان و نەھی لێکراو، گشتی و تایبەت، و دیار و نادیار و ناسخ و مەنسوخ بنەمای دووەم؛ سوننەتە و مەبەست لێی ھەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە لە پێغەمبەری ئیسلام محەممەدەوە وەرگیراون لە وتە و ھەڵسوکەوت و ڕاپۆرت. بنەمای سێیەم؛ ئیجماع (کۆبوون) بە مانای ڕێکەوتن دێت واتە زاناکان و نەتەوەی ئیسلامی ڕێکەوتوون لەسەری بنەمای چوارەم؛ وتەی ھاوەڵەکانی پێغەمبەر محەممەد. بنەمای پێنجەم؛ قیاس و ڕوانین تێیدا فراوانترە لە درەوازەکانی تری ئوسوڵ، ئەمیش پەیوەندی بە ئیجتیھادەوە ھەیە.
کتێبەکانی ئوسوڵ لە مەزھەبی شافعیدا
[دەستکاری]مەزھەبی شافعی خۆشبختە بە جیاکەرەوەیەک لەوانی تر، ئەویش دەوڵەمەندییەتی لە زۆری پۆڵێنکردنەکان لە زانستی ئوسوڵدا، و کتێبە پۆڵێنکراوەکان لە مەزھەبی شافعیدا زۆرن و دەگاتە ٣٠٠ کتێب و دەڵێن شافعی نزیکترین مەزھەبە لە سوننەوە.
دیارترین دانراوەکان لەسەر ئەم مەزھەبە
[دەستکاری]- الأم – شافعی
- الرسالة - شافعی
- منھاج الطالبین - النووی.
- روضة الطالبین وعمدة المفتین - النووی
- المجموع - النووی
- الحاوی الکبیر - الماوردی.
- کفایة الأخیار - الحصنی.
- مختصر المُزَنِیّ – المزنی
زاناکانی مەزھەبی شافعی
[دەستکاری]- محیێدین یەحیا کوڕی شەرەف نەوەوی
- ئیمام ئەبوو قاسم ڕافعی
- وەلیەددینی عێراقی/کوردی
- جەلالەدین عەبدول ڕەحمان کوڕی ئەبووبەکر سیوتی
- ئیبن حەجەر عەسقەلانی
- محەممەد کوڕی محەممەد کوڕی محەممەد غەزالی
- جەمالەدین ئیسنوی
- ئەبوو محەمەد عەبوڵڵا کوڕی یوسف جوینی
- ئیبن حەجەر ھەیتمی
- شەھابەدین ڕەملی
- یوسف بوەیتیی
- ئیسماعیل کوڕی یەحیا مزنی
- ڕەبیع کوڕی سولەیمان موڕادی.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکی عەرەبی