موەتتەئی مالیک
ڕواڵەت
(لە مۆتەی مالیکەوە ڕەوانە کراوە)
| نووسەر | مالیک کوڕی ئەنەس کوڕی مالیک |
|---|---|
| وڵات | |
| زمان | عەرەبی |
| زنجیرەکان | شەش پەرتووکەکەی فەرموودە |
| بابەت | فەرموودە |
مۆتە (بەعەرەبی الموطأ) پەرتووکی مالیک کوڕی ئەنەسە. کە کۆنترین پەرتووکە کە سەبارەت بە فەرموودەکانی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام نووسرابێت.
موەتتەئ
[دەستکاری]موەتتەئ لە گرنگترین دانراوەکانی مالیک کوڕی ئەنەسە کە بە دەستی خۆی نووسیویەتی و نزیکەی چل ساڵ خەریکی نووسینی بووە. ھەموو پێشەواکان دانیان پێدا نابوو بە یەکەمی لە ناو ھەموو کتێبەکانی فەرموودەدا لە سەردەمی خۆی و دوای سەردەمەکەی تا سەردەمی ئیمامی بوخاری.
دەربارەی دانەرەکەی
[دەستکاری]مالیکی کوڕی ئەنەس، (٩٣ک/٧١٥ز – ١٧٩ک/٧٩٦ز)، یەکێکە لە چوار پێشەوا ناودارەکەی سوننە. مەزھەبی مالیکی لە فیقھی سوننەدا ئەگەڕێتەوە بۆی و یەکێکە لە گرنگترین پێشەواکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر.
وتەی زاناکان لە سەر مۆتە
[دەستکاری]- ئیمام شافعی وتوویەتی؛ لە سەر ڕووی زەوی کتێبێک دەرنەکەوتووە لە دوای کتێبی خوا ڕاستتر بێت لە کتێبەکەی مالیک، و ئەم وتەیەش پێش دەرکەوتنی بوخارییە.
- ئیمامی بوخاری وتوویەتی؛ ڕاستترین موسنەد مالیکە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوە
[دەستکاری]- حلية الأولياء، تأليف: أبو نعيم، ج9، ص63.
- ویکی عەرەبی
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە موەتتەئی مالیک تێدایە.