بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەنەفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مەزهەبی حەنەفیەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە مەزھەبی حەنەفی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە حەنەفی (ڕوونکردنەوە).
بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزھەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاھیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

مەزھەبی حەنەفی یەکێکە لەسەرمەزھەبەکانی سوننە و دەگەڕێتەوە بۆ پێشەوا ئەبوو حەنیفە کە ساڵی ٨٠ک تا ١٥٠ک ژیاوە.

ئیمام ئەبووحەنیفە لە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووەکانە و پێشەوای ئەھلی ڕا و فیقھی عێراقە، زانستی وەرگرتووە لە حەماددی کوڕی ئەبو سولەیمان و کە ئەویش لە ئیبراھیم نوخەعی وەرگرتووە و ئەویش لە عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوودی وەرگرتووە کە یەکێک بووە لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام، و لە مەزھەبەکەیدا پشتی بەستووە بە قورئانی پیرۆز و سوننەت و کۆبوون (ئیجماع) و قیاس و وتەی ھاوەڵەکان و شەرع، و لە زانستی بیروباوەڕدا کتێبی فیقھی گەورەی ھەیە.

ناوچەکانی بڵاوبوونەوە

[دەستکاری]

مەزھەبی حەنەفی بڵاوبوویەوە لەو کاتەی ئەبوویوسف پایەی قازی دەوڵەتی عەبباسی وەرگرت و حەنەفی مەزھەبی فەڕمی بوو لە دەوڵەتی سەلجوقی و دەولەتی غەزنەوی و ئیمپڕاتۆری عوسمانیدا، و ئێستا بڵاوە لە زۆربەی شوێنە ئیسلامییەکاندا لەوانە.

لە بەلقان و قەوقاز و میسر و ئەفغانستان و تورکستان لە ڕۆژھەڵاتەوە بڵاوبووەتەوە و لە ڕۆژاواوە لە پاکستان و بەنگلادیش و باکووری ھیندستان و زۆربەی عێراق و تورکیا و سووریا و زۆربەی موسڵمانەکانی یەکێتی ڕووسی و چین.

بنەمای مەزھەبەکەی

[دەستکاری]

مەزھەبی ئەبووحەنیفە پێکھات لە کووفە، و بنەماکان یان ئوسوڵەکانی مەزھەبەکە لەسەر دەستی خودی ئەبووحەنیفەدا بوو، وەک خۆی لە یەکێک لە وتەکانیدا ئاماژەی پێکرد بنەماکانی بریتیین لە؛

و لەم ئەم بنەمای یاسادانانەدا ئەبووحەنیفە جیاوازی نییە لەگەڵ پێشەواکانی تردا، ھەموویان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ قورئان و سوننەت بۆ پایانکردنی حوکمەکان لێیان، بەڵام ئەبووحەنیفە جیادەکرێتەوە بە پەیڕەوێکی سەربەخۆ لە ئیجتیھادکردندا، و ڕێگەیەکی تایبەت لە دەرھێنانی ئەو حوکمانەی ناوەستن لەسەر ڕوونی دەقەکان، بەڵکو ڕۆئەچێتە ناو ئەو مانایانەی ئاماژەی پێ دەکات و قووڵ دەبێتەوە لە مەبەست و ئامانجەکانیدا.

ناوبانگی ئەبووحەنیفە بە ڕا و زۆری قیاسەکانی ئەوە ناگەیەنێت کە گوێی نەدابێت بە فەرموودە و ئەسەرەکان، یان کەم بەکاری ھێنابن، بەڵکو مەرجی توندی ھەبوو لە قبوڵکردنی فەرموودەکاندا، زۆر لێکۆڵینەوەی دەکرد و دڵنیایی دەکردەوە لەسەر ڕاستی ھاتنی ئەو فەرموودە لە پێغەمبەر محەممەدەوە (د. خ)، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە کووفەدا بوو و کووفەش مەڵبەندی دروستبوونی ئاژاوە و دەستە جیاوازەکان بووە ھەر ئەم توندییەشی لە وەرگرتنی فەرموودەکاندا وای کردووە کە تەفسیرێکی فراوان بکا بۆ ئەوانەی کە ڕاستن، و پێوانەیەکی زیاتریان بۆ بەکاربھێنێت تا بتوانێت زۆربەی کێشەکانی پێ چارەسەر بکات.

ئیجتیھادی ئەبووحەنیفە تەنھا لەسەر ئەو بابەتانە نەوەستاوە کە ڕوویانداوە یان ئاڕاستەی دەکران، بەڵکو ئەو بابەتانەی دادەنا کە ھێشتا ڕوویان نەدابوو حوکمەکانی ڕوون دەکردنەوە، و دەڵێن دەبوو حەنیفە یەکەم کەس بووە کە ئەم جۆرە فیقھەی بەکارھێناوە.

نوسینەوەی مەزھەب

[دەستکاری]

کتێبەکانی محەممەد حەسەن شیبانیمان بە تەواوی بۆ ماوەتەوە، کە زاناکان ناویان ناوە (ظاھر الروایة) ئەمیش کتێبەکانی المبسوط والزیادات دەگرێتەوە لەگەڵ جامعی گەورە و بچووک و سیری گەورە و بچووک، و لە فێرخوازەکانییەوە گێردراوەتەوە بە دڵنیایی.

ئەبووفەزڵ مروزی ئەو کتێبەی کۆکردوو و دووبارەبووەکانی لێ لابرد لەژێر ناوی (کافی)، پاشان سەرخەسی ھەستاوە بە ڕوونکردنەوەی، لە کتێبەکەی (المبسوط) دا کە لە سی بەشدا چاپ کراوە و بە یەکێک لە گرنگترین کتێبە حەنەفییەکان دادەنرێت، لە گواستنەوەی پێشەواکانی مەزھەبەکە و لە خۆگرتنی پرسیار و بەڵگە و ڕوەکانی قیاس تێیدا.

گرنگترین دانراوەکان

[دەستکاری]

لە گرنگترین دانراوەحەنەفییەکان (فیقھی گەورە و موسنەدی فەرموودە و کتێبی زانا و فێرخوازن) ن، ھەروەھا لە گرنگترین کتێبەکانی مەزھەبی حەنەفی جامعی گەورە و بچووک و سیری گەورە و بچووکن، ھەروەھا ئەم دانراوانەی خوارەوە؛

  • المبسوط - شەمسەدین سەرخەسی.
  • بدائع الصنائع فی ترتیب الشرائع - کاسانی.
  • الھدایة - مەرغینانی.
  • رد المحتار علی الدر المختار - حاشییە کوڕی عابدین
  • عقود الجواھر المنیفة فی أدلة مذھب أبوو حنیفة.
  • الاختیار فی تعلیل المختار - مووسڵی
  • اللباب فی شرح الکتاب - قەدوری
  • فتح القدیر - ئیبن ھمام
  • مجمع الأنھر فی شرح ملتقی الأبحر.

زانایانی مەزھەبی حەنەفی

[دەستکاری]
  • ئیمام ئەبوویوسف (یەعقووب کوڕی ئیبراھیم)
  • ئیمام محەممەد کوڕی حەسەن شیبانی
  • ئەبوو ھەزیل (زەفر کوڕی ھەزیل)
  • حەسەن کوڕی زیاد لوئلوئی.
  • ئیمامی ئیبنولموبارەک
  • ئیمامی وەکیعی کوڕی جەڕاح

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • الاجتھاد فی الشریعة الإسلامیة. د. حسن أحمد مرعی.
  • المذاھب الفقھیة للدکتور محمد فوزی فیض اللە.
  • أبوو حنیفة للشیخ محمد أبوو زھرة.
  • تاریخ الفقە للأستاذ محمد علی السایس.