بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شوعبە بن عەییاش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شوعبە بن عەییاش
پیشەIslamicist

ئەبو بەکر، شوعبە بن عەییاش بن سالم ئەلحەننات ئەسدی نەھشەلی کووفی، (بە عەرەبی: شعبة بن عَیَّاش بن سالم الحنات الأسدي النھشلي الکوفي)، لە ناوی خۆی چەند ڕای جیاواز ھەیە، ڕاستترینیشیان شوعبەیە. ساڵی ٩٥ی کۆچی لە دایک بووە، شەرعزان و موحەددیس و گێڕەوەی قورئان لە ئیمام عاسم، حەدیسیشی گێڕاوەتەوە لە چەند کەسێک لەوانە ئیمام عاسم و ئەبی ئیسحاقی سەبەیعی و عەبدولمەلیک بن عومەیر و ئیسماعیلی سوددی. زۆر کەس لای ئەو قورئانیان خوێندووە، لەوانەش ئیمامی کیسائی کە ھەر پێش ئەو مرد، یەحیا عولەیمی و ئەبوو یووسف ئەعشا و عەبدولڕەحمان بن ئەبی حەمادە و یەحیای کوڕی ئادەم.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]