بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زاری بەختیاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەختیاری
بختیاری
Bakhtiâri
قسەی پێدەکرێ لەئێران
ڕەگەزلوڕ, بەختیاری
ژمارەی ئاخێوەرانھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "۱" ملیۆن  (٢٠٢١)
بنەماڵەی زمان
شێوەزارەکان
بەختیاری ممیوەندی
بەختیاری دەکوردی
بەختیاری جانەکی
سیستەمی نووسینڕێنووسی فارسی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3bqi

بەختیاری شێوەزارێکی لوڕییە و لەلایەن کوردانی بەختیارییەوە قسەی پێ دەکرێت. لە شارەکانی چوارمەحاڵ و بەختیاری، بووشێھر، ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خووزستان و بەشێک لە پارێزگاکانی ئەسفەھان و لوڕستان قسەی پێدەکەن.[٢] پەیوەندییەکی نزیکی بە شێوەزارەکانی بۆیر-ئەحەمەدی، کۆھگیلویە و ماماسانی و کوردی و فارسی ھەیە. ئەم زاراوانە لەگەڵ شێوەزارە لورییەکانی لوڕستان (بۆ نموونە شێوەزاری خورەمابادی) بە گرووپی "پاڵەوی"ی باشووری زاگرۆس، یان زاراوەی لۆری ناودەبرێن. لوڕی و بەختیاری زۆر زیاتر لە لوری پەیوەندییان بە زمانی کوردیەوە ھەیە”.[٣]

ئەم شێوەزارە لە ڕووی وشەسازییەوە لە ٩٥٪ ھاوشێوەی لۆری سەرەوە، ٩٥٪ لەگەڵ لوڕیی باشووری، ٨٦٪ لەگەڵ لوڕیی باکووری(خۆرامابادی) و ٧٥٪ لەگەڵ لەکی، بەڵام لە ڕووی ڕێزمانییەوە کەمێک جیاوازە لە شێوەزارەکانی لەکی.[٤] ئینسایکلۆپیدیای ئێرانیکا، شێوەزاری بەختیاری و لقە لاوەکییەکانی، لەگەڵ شێوەزارەکانی بۆیەر-ئەحمەدی، کۆھگیلویە و مامەسانی، بە چەندین تایبەتمەندی ھاوبەشی وشەیی، مۆرفۆلۆژی و فۆنۆلۆژی دەزانێت و ئەم زاراوانەی وەک بەشێک لە ھەمان بنەماڵە، لەگەڵ زاراوەی لۆریدا ناساندووە و جیاوازییەکانیان لەگەڵ زمانی کوردیدا پشتڕاستکردووەتەوە.[٥]

ھەندێک لە سەرچاوەکان وەکوو شێخ محەممەدی مەردۆخ بەختیرای و ھەموو شێوەزارە لوڕییەکان بەشێک لە زمانە کوردییەکان دەزانن و کوردانی بەختیرای خۆیان بە کورد دەزانن.[٦]

بڵاوبوونەوە

[دەستکاری]

بەختیاری لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژھەڵات و باشووری زاگرۆس و لە پارێزگاکانی (خوزستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری، ئیسفەھان و لوڕستان) دەژین. بەختیاری لەسەدا ٧٥ی دانیشتووانی چوارمەحاڵ و بەختیاری پێکدەھێنن و بەپێی خەمڵاندنەکانی ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی لەسەدا ٢٠ی دانیشتوانی پارێزگای ئەسفەھان پێکدەھێنن. ئەوان گەلی کوردن و ھاوشانی عەرەب یەکێکن لە سێ نەتەوەی سەرەکی پارێزگای خووزستان.[٧]

ھۆز پارێزگا شارستان بڵاوبوونەوە
لوڕی بەختیاری خووزستان دژپێڵ، شووشتەر مەسجێد سولەیمان، لالی، ئەندیکا، حەوتکل، ئییزە، باخ مەلێک، ڕامھورموز، ئەھواز، ھیندیجان

ئابادان، دێزپارت، گۆتوەند، سەیدوون، ئۆمێدییە، ئاغاجاڕی، بەھبەھان، بەندەر ماھشەھر، شۆش، ئەندیمشک

چوارمەحاڵ و بەختیاری تەواوی پارێزگاکە جگەلە شارستانی سامان
لوڕستان دووروود، ئەلیگوودەرز، ئەزنا
مەرکەزی خومەین، شازەند
ئەسفەھان شاھینشەھر، فەریدەن، فوولادشەھر، فەرەیدوونشەھر، نەجەف ئاباد، چادگان، بووئین مینادەشت، زەڕینشەھر، خومەینی شەھر
بووشێھر جەم، عەسەلوویە
زەنگان گوندەواری دەرسەجین

بەختیارییەکانی ئەسفەھان

[دەستکاری]

بەختیارییەکان لە مێژە لە پارێزگای ئەسفەھان نیشتەجێن. بەپێی خەمڵاندنە فەرمییەکان لە ساڵی ٢٠١٠دا خەڵکی بەختیارییەکان نزیکەی لەسەدا(٨)ی دانیشتوانی ئەسفەھانیان پێکھێناوە.[٨] لە ماوەی ئاماری( ٢٠٠٦-٢٠١١)دا، نزیکەی لەسەدا (٥٦.٦)ی ئەو کۆچبەرانەی کە چوارمەحاڵ و بەختیارییان بەجێھێشتووە، بۆ پارێزگای ئەسفەھان بووە.[٩]

زاراوەی لوری بەختیاری

[دەستکاری]

زاراوەی لۆری ڕامھورموز(رومزی) یەکێکە لەو زاراوە بەختیارییانەی کە خەڵکی شارستانی ڕامھورموز و زۆربەی گوندەکانی دەوروبەری بەکاری دەهێنن. خەڵکی ئەو گوندانە زۆرینەیان لە عەشیرەتی بەختیاری چوارلەنگن.[١٠]

پیتی تایبەت بە شێوەزاری لوڕی بەختیاری

[دەستکاری]

لە لوڕی بەختیاریدا پیت ھەیە کە بە فارسی ستاندارد بێژە دەرنابڕدرێت. زۆربەیان پاشماوەی زمانی پاڵەوی.

دالی موعجەم: پیتی "د" کاتێک لە دوای (a، A، o، i، e، y) دێت ("A" "ئا" و "a" "فەتحە") دێت، بە شێوەیەکی جیاواز دەخوێندرێتەوە. بێژەکردنەکە بەجۆرێکە کە بەشی خوارەوەی نوکی زمان دەست دەخاتە سەر ددانی پێشەوەی خوارەوە، بەڵام بەرکەوتن لەگەڵ ددانی پێشەوەی سەرەوە زۆر وردە. بەڵام "د" بە ھەمان شێوەی ئاسایی دوای بزوێنەکان دەبێژرێت.

ھای ناوەڕاست: جۆرێکە لە "ھ" کە بە بێژەکردنی نەرمتر لە "ھ" دەبێژرێت. وەک پوھل (pohl)، بە واتای پرد.

واوی شاراوە: وشەی "nu" لە زمانی فارسی ستاندارددا نزیکە لەگەڵ واوی شاراوە بخوێنرێتەوە. لە زاراوەی لوڕی بەختیاریدا، ھەندێک وشە بەم واو دەڵێنەوە. وەک nuň (بە واتای نان).

ئینیگما: لە زاراوەی بەختیاری زمانی لوڕیدا، ھاوشێوەی زاراوەکانی تری ئەم زمانە، ھەرکات پیتەکانی نون و گاف لە دوای یەکەوە ھاتن، وەک ئینیگما دەڵێنەوە. وەک دانگ کە بە واتای مۆسیقا دێت.

سەبارەت بە شێوەزاری بەختیاری

[دەستکاری]

بە تێپەڕبوونی کات زاراوەی بەختیاری لە ناوچە جیاوازەکاندا بە ھۆی بەکارھێنانی دەنگی جیاواز لە بەکارھێنانی ئەم شێوەزارەدا، لە شێوەی لەھجەی جیاوازدا بڵاوبووەتەوە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا جیاوازی نێوان ئەو لەھجەیانە لە بەکارھێنانی جیاوازی فەتحە و کەسرەدایە.[١١]

ھێنری ڕاولینسۆن:لە سەفەرنامەکەیدا دەنووسێت:

تا ئێستا ئەم زاراوە باوانەی ناوچەی زاگرۆس بە پاشماوەی زمانی پاڵەوی دادەنران، بەڵام وا دیارە زمانی لوڕی لە زمانی پارسیی کۆن وەرگیراوە کە لە ھەمان کاتدا لەگەڵ زمانی پەھلەویدا بە جیا قسەی پێدەکرا.[١٢]

موحسین فرسانی، لە پێشەکی دیوانی مەلا زولفعەلی بەختیاریدا، ئەم زاراوەیە بە نزیک لە زمانی پەھلەوییەوە وەرگیراو دەزانێت و لەسەری دەنووسێت؛

بەھۆی زەوییە شاخاوییەکەیەوە، خاکی ئەم ناوچەیە بەرگری لە داگیرکردنی عەشیرەتە بیانییەکان ماوەتەوە و زاراوەی ئەوان کەمتر تێکەڵ بە تورکی و عەرەبی بووە.

لەم خشتەیەدا A دەنگی (ئا) دروست دەکات و ou دەنگی (ئۆ) و ee دەنگی (ئی) دروست دەکات.

بەختیاریگۆکردنفارسیکوردی
پاپا،Papaپدر بزرگباپیرە، باوا
دَدِەdathehخواھرخوشک
دا/دآیەDâ/Dâyahمادردایە، دایک
دآولوDâwluمادربزرگداپیرە
تاتِھ/تاتَھTâteh/Tâtahعمومام، ئاپۆ، تاتە
دالوDAlouمادربزرگ، پیرزنداپیرە
بوھ/بَو/بئوBaveh/Ba-ou/Be-ouپدرباوک، باوگ، باڤۆ
گَیھ/گگھ/گووGayh/Gage/Gavooبرادربرا
کُر/کوئَکKor/Koakپسرکوڕ
_دُھدَرDoh_tharدخترکچ، دوێت
بِتی / بِتِBetie / Beteخالەپور، پلک، بتی
کیچی/کِچیKichie/Kechiعمەپور، میمک، مەتی
تاتە زاTâte-zâعموزادەئامۆزا
خورزا/دَدِە زاKhor-zâ/dadeh-zâخواھرزادەخوشکەزا
خُرْزِمارKhor-zemârپسرخالە و دخترخالەخالۆزا
ھُمریشHom-reeshباجناغئاوەڵزاوا، ھامڕیش
جُوِھ/جِوە، جومھJoweh/Jewehپیراھنکراس، گجی، جوە
شُولار/شَولارShowlâr/Shawlârشلوار، تنبانشەڕواڵ، ڕانک
چُغا/بِنارBanar/Cho-ghâتپە، سربالاییبەرزایی، بنار
نِفت/نُفت/پِتNeft/Noft/petدماغمێشک
بە در/سَراBe-dar/Sarâبیروندەرەوە
حَوش/قِلاHawsh/qelaحیاط/خانە ویلاییحەوشە، حەسار
بَردBardسنگبەرد
کِتو/سَی/گَمالGamal/Ketow/Sayسگسەگ، سەی
گُلو/گُروِGorva/Golow گربەپشیلە، کتک
اَرس/ھرسArs/Harsاشکفرمێسک، ھەرس، ڕۆندک
تُلtolپیشونینێوچەوان
چناوِھ/کاوَرkavar/chanavehچانەچەناگە، چناوە
بَق/بَکBagh/Bakقورباغەبۆق، بەق
گژدین/دِمِرکولdamarcol/Gazh-dinعقربدووپشک، دەمارەکۆڵ
گادینGa-dinعقربدووپشک
تَش تَشTash-tashھزارپاھەزارپێ، شەمار
گِرگِراکGargerAkمارمولک بزرگمارمێلکە، شەوگەرد
ھالوHAlouداییلالە، خاڵ
دیلَخ/دیلق/تَش/آگِرAgar/Dilagh/Tashآتشئاگر، ئاور
سُزSawz/Sowzسبزسەوز، کەسک
حونِھ/ھُوَھ/مالگَMalga/Huneh/Howah خانەماڵ، خانوو
کِئوKa_wooبنفشوەنەوش، مۆر
سُرSorسرخ، قرمزسوور، سۆر
اِسپیEspyسفیدسپی، چەرموو
شھ/سھShah/sehسیاەڕەش
کِرژِلِنگkerjelengخرچنگقرژاڵ، کرزڵنگ
گالو، شون Galo چوپانشوان، شڤان
دِوار، بھان چادردەوار، ڕەشماڵ
مِل گردنمل، ئەستۆ
برو/وارو/بَرزول_بَرز بالاژوور، سەرەوە
بِلم/ولم/داوُ پائینژێر، خواروو

جێناو

[دەستکاری]

جێناوی سەربەخۆ

[دەستکاری]

مو/مُ (mo): من : من، ئەز

تو (to): تو : تۆ، تە

ھو/ھُ (ho): او/آن : ئەو، ھەو، وی

ایما (imâ): ما : ئێمە

ایسا (isâ) یا ایشا (iSha): شما : ئێوە

ھونو/ھُنُو (honow): آنھا : ئەوان

جێناوی کۆ

[دەستکاری]

بۆ کۆ لە بەختیاریدا، (ءل-ال)، (یَل-yal)، (گَل-gal)، (ون-ون یان وُو-ow)، و (آ-â) بەکاردەھێنرێن.

  • سەرنج: سەبارەت بە کۆکردنەوەی وشەکان، شێوەزار و زمانی بەختیاری بەسەر دوو بەشدا دابەش دەبن. یەک، بەختیارییەکانی ڕۆژئاوا (دانیشتووانی عەلیگودەرز و دۆرود تا دەوروبەری لالی و سەردەشت و دێزفول) بۆ فرەییکردن "ان" بەکاردەھێنن، کە بە شێوەیەکی شکاو بە "ئون" یان "ئۆو" دەخوێندرێتەوە. بەڵام بەختیارییەکانی تر "یەل" بۆ ناوی نێر وەک کوریەل، و "گال" بۆ ناوی مێینە وەک دورگال و زەنگال بەکاردەھێنن و ھەندێکجاریش ھەمان "ان" بە شێوەی شکاو بۆ ھەندێک وشە بەکاردەھێنن. وەکو گامیشۆ یان گامیشون، قەتەرو یان قەتەرۆن، بۆزون. خاڵێکی گرنگی دیکە ئەوەیە کە ھەندێک جار ھەمان "ان" بەکاردەھێنرێت بۆ پێکھێنانی کۆ بە لابردنی "ن". وەک مادادا و قەتەرو و ھتد.

ئێرانیل: ئێرانییەکان بوزگاڵ: بزن سەیڵ: سەگ حومسەیل: دراوسێکان جەغالال: کوڕان دایڵ: دایکان میوا: میوە یۆنۆو: ئەمانە ھەرگاڵ: کەرەکان بێچییل: منداڵان زەنگال: ئافرەتان پایەیل: پیاوان/نێر گۆسێندۆ: مەڕەکان کاویل: مەڕەکان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Bakhtiâri».
  2. https://www.degruyterbrill.com/document/doi/10.1515/9783110421682-014/html
  3. Limbert, John: Journal of Iranian Studies Vol. 1, No. 2 at p. 47 (1968) "The Origin and Appearance of Kurds in Pre-Islamic Iran."
  4. https://www.ethnologue.com/language/bqi/20.asp?code=Bakhti%C3%A2ri
  5. https://www.iranicaonline.org/articles/baktiari-tribe/
  6. مەردۆخ، شیخ محەممەد (١٣٧٩ ھەتاوی). کوردستان. تاران: کاڕەنگ. لاپەڕە ٩٢. ژپنک ٩٦٤-٦٧٣٠-٠٨-٦. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ساڵ= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)
  7. https://www.irna.ir/news/82215630/%D8%AE%D9%88%D8%B2%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%AA%DB%8C%D8%B1%D8%A7%DA%98%D9%87-%D8%A7%D9%82%D9%88%D8%A7%D9%85
  8. شمارە کتابشناسی ملی:۲۸۷۷۸۳۱/طرح بررسی و سنجش شاخصھای فرھنگ عمومی کشور (شاخصھای غیرثبتی){گزارش}:استان اصفھان/بە سفارش شورای فرھنگ عمومی کشور؛ مدیر طرح و مسئول سیاست گذاری:منصور واعظی؛ اجرا:شرکت پژوھشگران خبرە پارس -شابک:۱–۴۴–۶۶۲۷–۶۰۰–۹۷۸ *وضعیت نشر:تھران-موسسە انتشارات کتاب نشر ۱۳۹۱ *وضعیت ظاھری:۲۳۵ ص:جدول (بخش رنگی)، نمودار (بخش رنگی).
  9. https://web.archive.org/web/20210616222208/https://www.mpo-es.ir/dorsapax/Data/Sub_4/File/Esfahan_B6_J3.pdf
  10. https://www.irna.ir/news/83250552/%D8%AA%D8%A7%D8%B1%D9%8A%D8%AE-%D9%85%D8%B0%D9%87%D8%A8-%D9%88-%D8%B7%D8%A8%D9%8A%D8%B9%D8%AA-%D8%B1%D8%A7-%D8%AF%D8%B1-%D9%82%D8%A7%D8%A8-%D8%B1%D8%A7%D9%85%D9%87%D8%B1%D9%85%D8%B2-%D8%A8%D8%A8%D9%8A%D9%86%D9%8A%D8%AF
  11. https://setin.se/?p=43721
  12. https://web.archive.org/web/20150501053458/http://anonby.balafon.net/wp-content/uploads/2007/06/jra-172-171-197.pdf