بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەحمەد قازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد قازی

لەدایکبوون١٩٣٦
مەرگ٧ پووشپەڕ ٢٠١٥
شوێنی دۆزینەی تەرممەھاباد
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس
ئایینئیسلام، سوننە
خزمەکانقازی محەممەد و محەممەد قازی

ئەحمەد قازی (٢٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦[١][٢] – ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥[٣]) نووسەر و وەرگێڕێکی کورد بوو. لە ساڵی ١٩٣٦ لە مەھاباد لەدایکبوو. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئینگلیزی لە پەیمانگەی باڵای زمانەکانی تاران لە ١٩٥٨ وەرگرت. و لە حەفتاکانی سەدەی بیستەمدا ڕۆڵێکی چالاکی لە خەباتەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ سەروەریی ڕامیاری گێڕا، کە بەو ھۆیەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەژێر دەسەڵاتی شا زیندانی کرا. دوای شۆڕشی ئێرانی لە ١٩٧٩، توانی بەرھەمە وێژەیی و مێژووییەکان بە ھەردوو کوردی و فارسی بنووسێت و وەربگێڕێت. لە ١٩٨٦–٢٠٠٦ سەرنووسەری «سرووە» بوو، کە گۆڤارێکی کولتووری و وێژەیی باوی ئەو کاتە بوو بە کوردی. ھەروەھا ئەندامێکی ھەڵبژێردراوی ئەکادیمیای زمانی کوردی لە ئێران بوو.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]
  1. دۆن کیشۆت،[٤] وەرگێڕانی ڕۆمانی سێرڤانتێس، ٢ بەرگ، ٢٠٠٨
  2. دوانەی سەیر و سەمەرە،[٥] وەرگێڕانی ڕۆمانی ماڕک تواین، ١٩٩٠
  3. کتک و مشک،[٦] وەرگێڕانی چیرۆکەشێعرێکی عوبەید زاکانی بە شێعر، ١٩٨١
  4. نسل اژدھا،[٧] وەرگێڕانی ڕۆمانی پێرل باک بۆ فارسی، ١٩٩٢
  5. کلیلە و دێمنە،[٨] وەرگێڕانی کتێبی کلیلە و دمنەی فارسی، ٢٠١٥
  6. ڕێزمانی کوردی بە دوو زمانی کوردی و فارسی، دەزگای چاپی سەلاحەددین، ورمێ، ١٩٨٨

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «"احمد قاضی»؛ از آموختن روزنامه‌نگاری در زندان تا سردبیری مجله «سروه"». ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
  2. ↑ «"علمی و فرهنگی" تقاطع حیات حرفه‌ای دو مترجم - علمی و فرهنگی».
  3. ↑ «احمد قاضی روزنامه نگار و مترجم مهابادی درگذشت». ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥.
  4. ↑ دۆن کیشۆت، قازی، ئەحمەد (وەرگێڕ). ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٨
  5. ↑ دوانەی سەیر و سەمەرە، قازی، ئەحمەد. ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی سەلاحەددینی ئەییووبی، ورمێ: ١٩٩٠
  6. ↑ کتک و مشک، قازی، ئەحمەد (وەرگێڕ)، بڵاوکەرەوە نووسەر ١٩٨١
  7. ↑ نسل اژدھا، قاضی، احمد (مترجم)، نشر ناھید، تھران: ١٩٩٢
  8. ↑ کەلیلە و دێمنە، قازی، ئەحمەد (وەرگێڕ)، بڵاوکەرەوەی گوتار، سەقز: ٢٠١٥

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]