وتووێژ:شانشینی کوردستان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دوای سڵاووڕێز. تێبینییەکم ھەیە ھیوادارم ئەگەر ھەڵە بووم بۆم ڕاست کەنەوە. من بڕوا ناکەم لە سەردەمی شێخدا ھیچ شێوەزارێک جگە لە شێوەزاری "سۆرانی سلێمانییدا" فەرمی بووبێت، ھیچ بەڵگەیەکیش نیە کە بڵێت شێوەزاری تر فەرمی بووە لەم دەوڵەتەدا. ھەروەھا ھەموو فەرمان و ڕۆژنامە و ھەر چاپکراوێکی تر کە دەرچووبێت ھەمووی سۆرانی بووە کە ئەمەش بە درێژایی ٩٠ ساڵی ڕابردوو بەردەوام بووە و تاکو ئەمڕۆکەش ھەر شێوەزاری سۆرانی سلێمانی فەرمیە، دواتر ئەگەر (کورمانجی و زازاکی) فەرمی بووبن کە دەوڵەتەکەی شێخ ناوچەکانی ئەوانیشی نەگرتۆتە، باشە بۆچی (لوڕی و ھەورامی) فەرمی نەبوونە؟ خۆ ھەموو ھەورامان و خانەقین لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەکەی شێخ بوون.

ئیتر سوپاس.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٧:٣٩, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کاک فێرخواز من وەرم گێڕا بە خێرایی لە ویکیپیدیای ئینگلیزی و عەرەبییەکە بەس ئەوە لە عەرەبییەکە نووسرابوو ، هاوکاتیش لە ئینگلیزییەکە نووسراوە (kurdish language) ئەمەش هەموو شێوەزارەکانی دەگرێتەوە بەرحاڵ من سەرچاوەی دیکەم لانەبوو تاکوو سوودیان لێوەرگرم ، بەرحاڵ قسەکەی تۆش ڕاستە ناچێتە عەقڵەوە کورمانجی و زازاکی تیابێت بەتایبەت زازاکی کە بەشێک لە باکووری کوردستان قسەی پێدەکەن و خێر بۆتە زمانی فەرمی دەوڵەتەکەی شێخ ، بەرحاڵ هیچ سەرچاوەیەک نیە بۆ ئەوانە پشت ڕاست بکاتەوە و من لای خۆم کورمانجی و زازاکی لادەبەم و تاگی سەرچاوەشی لێدەدەم تاکوو سەرچاوەیەک دەدۆزینەوە یان کەسێکی دیکە بۆی دادەنێت! kushared (لێدوان) ٠٨:٣٠, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش بەڵام بۆ سۆرانییەکە پێویست بە سەرچاوە ناکات چونکە ھەموو خەڵک دەزانێت، بەڵام بۆ ئەوانەی تر پێویست بە سەرچاوە دەکات، بۆیە خۆم کورمانجی و زازاییەکە زیاد دەکەم و لە تەنیشتیان نیشانەی ژێدەرپێویست دادەنێم. بژیت.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٩:٤١, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
وایە دەست خۆش kushared (لێدوان) ٠٩:٥٠, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
ئەرێ هاوڕێیان خێرە من ئەم داڕێژە:Infobox former country دادەنێم هەر وەکوو ئەوە وایە نەبێت، کار ناکات؟-- دیاکۆ ماد(با بدوێین) ‏١٥:٤١، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]