زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلێژی ئاداب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەروازەی کۆلێژی ئاداب

زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلێژی ئاداب ناوەندێکی ئەکادیمییە، یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین – ھەولێر لە ساڵی ١٩٧١ دامەزراوە لە شاری سلێمانی ئەو کات تەنھا زمانی کوردی تێدا دەخوێندرا دواتر لە سالی خوێندنی ١٩٧٤–١٩٧٥ بەشی کۆمەڵناسی کرایەوە ساڵی خوێندنی ١٩٧٥–١٩٧٦ بەشی زمانی عەرەبی دواتر چەند بەشێکی دیکە وەک زمانی فارسی، زمانی ئینگلیزی، زانستە ئیسلامییەکان کرایەوە بەڵام بەھۆی فراوانبوونی بەشی زمان و بەشی زانستە ئیسلامییەکانی لێ جیاکرایەوە بوون بە کۆلێژێکی سەربەخۆی زانکۆی سەلاحەدین

بەشەکانی کۆلێژ[دەستکاری]

بەشی مێژوو: ساڵی ١٩٨٥کراوەتەوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە بابەتەکانی مێژوو وەک مێژووی کورد مێژووی ئیسلام، مێژووی ئەورووپا، مێژوو یۆنان و ڕۆما، مێژووی عێراق، مێژووی ئیران، مێژووی تورکیا ڕێبازی لێکۆلینەوە لەگەل چەند بابەتێکی دیکە دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە مامۆستای پسپۆری مێژوو، لێکۆڵەر

بەشی جوگرافیا: ساڵی ١٩٨٦ کراوەتەوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە بابەتەکانی سیستەمە زانیارییە جوگرافییەکان، شیکردنەوەی وێنە ئاسمانییەکان جوگرافیای دانیشتووان، جوگرافیای سروشتی جوگرافیای مرۆڤی و چەند بابەتێکی دیکە درچوانی ئەم بەشە دەبنە مامۆستا فەرمانبەر لیکۆڵەر

بەشی فەلسەفە: سالی ٢٠٠٧ ئەم بەشە کرایەوە فرێرخوازان لەم بەشە ئاشنا دەکرێن بە بنەمەکانی فەلسەفە ئایین مێژووی فەلسەفە و چەند بابەتێکی دیکە

بەشی کاری کۆمەڵایەتی: ساڵی ٢٠٠٧ ئەم بەشە کرایەوە زمانی خوێندن ئینگلیزییە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە ڕێزمانی ئینگلیزی ڕاوێژکاری کۆمەلایەتی، پەروەردە و پێگەیاندن

بەشی دەروونزانی: ساڵی ٢٠٠٩ کرایەوە زمانی خوێندن کوردییە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە زانستەکانی دەروونزانی، بنەماکانی دەروونزانی، فەلسەفە، ئەدەبیاتی دەروونزانی و کۆمەڵناسی زمانی عەرەبی زمانی ئینگلیزی، دەروونزانی کۆمەلایەتی، دەرونزانی پیشەیی، دەروونزانی زمان لەگەل چەند بایەتی دیکەم دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە مامۆستا، توێژەر

بەشی ڕاگەیاندن: لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە بنەماکانی ڕاگەیاندن بیسرا و بینرا و خوێنراو، ڕۆژنامە، تیۆرەکانی ڕاگەیاندن، ڕاگەیاندن و کۆمەلگا، ھونەری ڕۆژنامە نوسی لەگەل چەند بابەتێکی دیکە دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە ڕۆژنامە نوس، ھەوال ساز، ئامادەکار

بەشی شوێنەوار: سالی ٢٠٠٠ ئەم بەشە کراوەتەوە لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە شوێنەوارەکانی گەلانی جیھان شوێنەواری میسر شوێنەوار دوو ڕووبار شوێنەواری بلادی شام شوێنەوار کۆن، شوێنەواری ئیسلامی لەگەل چەند بابەتێکی دیکە دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە لێکۆڵەر، مامۆستا

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ماڵپەری فەرمی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی زمان

زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

١-ماڵپەری زانکۆی سەلاحەدین https://su.edu.krd/ku

2-دەربارەی بەشی جوگرافیا -کۆلێژی ئاداب ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

٣-ڕێبەری ڤیدیۆیی زانکۆکان کۆلێژی ئاداب - بەشی شوێنەوار

٤-ڕێبەری ڤیدیۆیی زانکۆکان کۆلێژی ئاداب - بەشی مێژوو

٥-ڕێبەری ڤیدیۆیی زانکۆکان کۆلێژی ئاداب - بەشی کۆمەڵناسی

٦-ڕێبەری ڤیدیۆیی زانکۆکان کۆلێژی ئاداب - بەشی کاری کۆمەڵایەتی

٧-دەربارەی بەشی ڕگەیاندن کۆلێژی ئاداب ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

٨-دەربارەی بەشی شوێنەوار ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.