زانکۆی نێونەتەوەییی ئەربیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

زانکۆی نێونەتەوەییی ئەربیل (ناوی فەرمی: زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی) (بە ئینگلیزی: International University of Erbil‎) (ناوی پێشوو: زانکۆی سابیس) زانکۆیەکی کەرتی تایبەتە دەکەوێتە شاری ھەولێر لە باشووری کوردستان. لەکاتی کردنەوەی زانکۆکە ناوی سابیس بووە بەڵام دوواتر گۆرڕدرا بۆ زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی؛ و ئەم زانکۆیە یەکێکە لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکان لە ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان و خوێندنی باڵای عێڕاق. ئەم زانکۆیە لە زۆر بەش پێک دێت و ھەروەھا بە بچووکترین زانکۆ لە ھەرێمی کوردستان دادەنرێت بە پشتبەستن بەوەی قوتابییەکان وتویانە؛ و ئەم زانکۆیە یەکێکە لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان لە ھەرێمی کوردستان لە دوای زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی

فاکەلتییەکان[دەستکاری]

کۆلێژی ئەندازیاری[دەستکاری]

کۆلێژی ئەندازیاری پێکدێت لە

  • شارستانی
  • کۆمپیوتەر و گەیاندن
  • میکانیک
  • کارەبا

بەڕێوەبردن و کار[دەستکاری]

کۆلێژی بەڕێوەبردن و کار پێکدێت لەبەشەکانی

  • ژمێریاری
  • کارگێڕی گشتی
  • سیبستەمی زانیاری کارگیڕی
  • دارایی و بانک
  • گەشت و گوزار و میوانداری
  • بازاڕگەری

کۆلێژی یاسا و دراساتی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی[دەستکاری]

  • یاسا
  • دراساتی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی

کۆلێژی پەروەردە[دەستکاری]

کۆلێژی پەروەردە پێکدێت لەبەشەکانی

  • زمانی ئینگلیزی
  • تەکنۆلۆجیایی زانیاری
  • پەروەردە بۆ بخچەی ساوایان
  • بیرکاری و تەکنۆلۆجیایی زانیاری
  • بیرکاری و زانست
  • بایلۆجی
  • کیمیا
  • فیزیا
  • بیرکاری

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]