زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلێژی کشتوکاڵ
ڕواڵەت
کۆلێژی کشتوکاڵ یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە لە ساڵی ١٩٨١ گواستراوەتەوە بۆ ھەولێر - ئاسکی کەڵەک بەڵام دواتر بە بریاررێکی حکوومەتی پێشوی بەعس ساڵی ١٩٨٧ داخرا سەرجەم کەل و پەلەکانی گواسترایەوە بۆ کۆلێژەکانی دیکەی زانکۆی سەلاحەدین بەڵام ساڵی ١٩٩٥ بەبریارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆلێژی کۆشتوکال کرایەوە کە تەنھا لە دووبەش (سامانی ئاژەڵ - بەرھەمی ڕوەکی) پێک ھاتبوو بەڵام لە ئیستادا خاوەنی ھەشت بەشی جیاوازە خوێند ٤ ساڵە فێرخوازانی ئامادەیییەکان دەتوانن داواکار وەرگرتن پێشکەش بکەن ئامانجی کۆلێژ پێگەیاندی کەسانی شارازایە لە بەشە جیاوەزەکانی زانستی کوشتوکاڵ بەمەبەستی بەرەو پێش بردنی کەرتی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان
بەشەکانی کۆلێژ
[دەستکاری]- بەشی سامانی ئاژەڵ
- بەشی پاراستنی ڕوەک
- بەشی پیشەسازی خۆراک
- بەشی خاک و ئاو
- بەشی بەرووبوومی کێڵگەکان
- بەشی دارستان
- بەشی ڕەزکەری
- بەشی سامانی ماسی و گیانەوەرە ئاوییەکان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- زانکۆی سەڵاحەدین -کۆلێژی کوشتوکاڵ ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- رێبەری ڤیدیۆی زانکۆکان -ڕاگری کۆلێژی کوشتوکاڵ