محەممەد عارف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

محەممەد عارف بە کرمانجی (Muhammed Arif) هونەرمەندێکی وێنەکێشی کوردە، ساڵی ١٩٣٧ لە شارۆچکەی رەواندز لەدایک بووە، نووسەر و وەرگێری چەندین کتێبی بواری شێوەکاری بووە لە زمانی رووسیەوە بۆ زمانی کوردی، دوایین کتێبی گرافیکەکانی کوردستان کە لە دوای کۆچکردنی چاپکراوە، لە ساڵی ٩.١٠.٢٠٠٩ لە هەولێر کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ١٩٥٦ بروانامەی دبڵۆم لە هونەری شێوەکاری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا وەرگرتوە، لە دوایی دەچێتە وڵاتی رووسیا بۆ پەرەپێدان بە خوێندن لە بواری شێوەکاری بروانامەی ماستەر لە ساڵی ١٩٦٧ وەردەگرێت لە زانکۆی (سوریکۆڤ)ی مۆسکۆ. لە ٢٠٠٤ دامەزرێنەر و ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین هەولێر بووە کە خۆی لە چوار بەش دەگرێتەوە موسیک، شێوەکاری، شانۆ، سینەما، تا ساڵی ٢٠٠٩، وەهەر لەوێش بروانامەی دکتۆرا لە فەلسەفەی هونەر وەردەگرێت. مامۆستای هونەری وێنەکێشان بووە لە بەغدا و سعودیە و بابل، و زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر.


شێوازی کاری وێنەکێشی محەممەد عارف خۆی لە ڕیالیزمی، رۆمانتیکی، سیمبولیزمی، ئێکسپریسیۆنیزمی چڕ کردبوو، کە ئەویش دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای خوێندنی لە مؤسکۆ کە ئەوکات لە وڵاتەکانی یکێتی سۆڤێت ئەم شێوازە باو بووە، بەڵام محەممەد عارف توانی ئەم شێوازە بۆ خزمەت کردنی هونەرەکەی و برسی گەلەکەی دابرێژێت ئەویش بە وێنەکێشانی چەندین تابلۆی لە سەر پرسی کورد و کەسایەتی کوردیەکان وەک سەلاحەدینی ئەییووبی و مەمم و زین و شیرین و فەرهاد و دوانزە سوارەی مەریوان و قەڵای دم دم و لە چاوەروانی شەودا و ئاشتی بۆ کوردستان و چەندینی تر. لە کاراکانیشی دا گرنگی زۆر بە لەیەنە مێژووەکان دەدا لە وە کە بەلایەنە تەکنیکیەکان.


ژیان[دەستکاری]

محەممەد عارف هەر لە کاتی خوێندنی لە مۆسکۆ ژنێکی رووسی دەخوازێت و کچیێکی لێ دەبێت بە ناوی ڤیان، لە ساڵی ١٩٦٩ دەگەرێتەوە بۆ بەغدا لە دوای کۆتایی خوێندنەکەی، لە سالی ١٩٧٤ لە بەغدا ئافرەتێک دەناسێ بە ناوی یاسمین بەرزەنجی خۆشی دەوێت و هەر هەمان ساڵ ژیانی لەگەڵ درووست دەکات، لەگەڵ یاسمین بەرزەنجی ٣ سێ کوڕیان دەبێت، ناویان سامان، ئالان، و میران. خێزانی محەممەد عارف هەردەم لەگەڵ هونەرەکەی پەروەردە بوون و هەردەم یاریدەدەری بوون لەگشت پێشانگاکاندا، هەرلە بەغدا لە ناو ماڵەکەی ژووری وێنەکێشانی دامەزراند و لە دوای گەرانەوەی بۆ هەولێر هەڵدەستێت بە دامەزراندنی گەلەریێکی تایبەت بە هونەرەکەی وەک ستۆدیۆێک کارە هونەریەکانی ڵی ئەنجام دەدا و نمایشی دەکرد کە نزیک ماڵەکەی بوو لە شاری هەولێر. محەممەد عارف لە کاتی کارکردنی هونەری بە رادەێکی زۆر خولیای موسیکی کلاسیکی بووە وەک موسیکی چایکۆفسکی و مۆزارت و لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن.


نووسینی کتێب و بڵاوکراوەکان[دەستکاری]


وەرگێری کتێب و ئامادەکردنی لە زمانی رووسییەوە[دەستکاری]


پێشانگای هونەری تایبەتی[دەستکاری]


مامۆستای هونەر[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]