زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێری پایتەختی کوردستانە سالی ٢٠٠٢ - ٢٠٠٣ دامەزراوە زمانی فەرمی خوێندن زمانی عەرەبیە ، کۆلێژێکی پەروەردەیی تابیەتی ئیسلامیە بەمەبەستی شارەزا بوون لە ئاینی ئیسلام ، فێرخوازانی قوتابخانە ئاینیەکان ھەروەھا قوتابیانی ١٢ئامادەیی ھەردوو بەشی وێژەی و زانستی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتن لەم کۆلێژە بەمەبەستی خوێندن و وەرگرتنی بروانامەی بەکالریۆس لە بەشە جیاوزازەکانی ئەم کۆلێژە .

دید و ئامانجی کۆلێژ[دەستکاری]

١- ھەولدانە بۆ پراکتیزەکردنی میتۆدێکی میانرەوانە و دور لە ھەموو بیر و باوەرێکی توندرەوانە

٢- برەودان و بوژانەوەی ھزری ئیسلامی ھاوچەرخ]

٣- بەھەند وەرگرتنی مەبەستەکانی ئایین و پێشھاتە نوێیەکان بە دیدگایەکی ھاوچەرخ

٤- رێگاگرتن و بەرەنگاربوونەوەی ھزری توندرەوانە بە بەڵگەی بەھێز و بە ئاگاھاتنەوەی تاکەکان لە مەترسیەکانی

٥- پێگەیاندنی کادری بەتوانا و خاوەن ئەزموون بە شارەزابوون لە زانستە ئیسلامیەکان

بەشەکانی کۆلێژ[دەستکاری]

بەشی شەریعە : لەم بەشە فێرخوزان ئاشنا دەکرێن بە شەرع زانین و یاسا ناسین لە داھاتوو دەتوانن ببنە مامۆستای پەروەردەی ئاینی و زمانی عەرەبی و فەرمانبەر یاخود مامۆستای ئاینی وەک پێش نوێژ و وتار خوێن وە نازناوی یاریدەدەری توێژەری پێ دەبەخشرێت

بەشی خوێندنی ئیسلامی : لەم بەشە فێرخوزان ئاشنا دەکرێن بە زانستەکانی قورئان و سوننە و زمانی عەرەبی و ھزری ئیسلامی و شێوازی وانەگوتنەوە بەھەمان شیوە دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن ببن بە مامۆستای پەروەردەی ئاینی و زمانی عەرەبی و فەرمانبەر یاخود مامۆستای ئاینی وەک پێش نوێژ و وتار خوێن وە نازناوی یاریدەدەری توێژەری پێ دەبەخشرێت

بەشی پەروەردەی ئاینی : ئەم بەشە بەشێکی نوێیە لە کۆلێژەکە فێرخوازان لەم بەشە ئاشنا دەکرێن بە پەروەردە و زانستەکانی تەفسیر و فەرموودە و زمانی عەرەبی و ئاینەکان و فەلسەفە و شێوازی وانەوتنەوە دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن ببن بە مامۆستای پەروەردەی ئاینی و زمانی عەرەبی و فەرمانبەر یاخود مامۆستای ئاینی وەک پێش نوێژ و وتار خوێن وە نازناوی یاریدەدەری توێژەری پێ دەبەخشرێت


سەرچاوەکان[دەستکاری]

١-ماڵپەری فەرمی کۆلێژ http://colleges.su.edu.krd/islamicscience/ ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

٢- دیدار لەگەل راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بە مەبەستی ناساندنی کۆلێژ https://www.youtube.com/watch?v=FMBAXmIdISI

٣- کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان - شةريعة https://www.youtube.com/watch?v=FMBAXmIdISI