کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان
کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان (کورتکراوە: IAU) ڕێکخراوێکی ناحکومییە و لە بواری خوێندنی باڵادا کار دەکات. زیاتر لە ٦٠٠ دامەزراوە و ڕێکخراوەی خوێندنی باڵا لە زیاتر لە ١٣٠ وڵات پێکدێت.[١] IAU ھاوبەشێکی فەرمی یونسکۆیە.[٢] بەڕێوەبەرایەتیی IAU لە پاریسە و دەکەوێتە بارەگای سەرەکیی یوونێسکۆ.
مێژوو
[دەستکاری]IAU لەژێر چاودێری یوونێسکۆ لە ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠ لە میانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆکان لە لە شاری نیسی فەڕەنسا دامەزرا. ئامانجی ھاندان و ھاوکاری بوو لە نێوان دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە سەرانسەری جیھاندا.
بەڕێوەبردن
[دەستکاری]دەستە بەڕێوەبەرییەکانی IAU بریتین لە ئەنجومەنی گشتی و دەستەی کارگێڕی. کۆنفرانسی گشتی کە پێنج ساڵ جارێک دەکرێت، دەنگ دەداتە دەستەیەکی کارگێڕی کە لە سەرۆک و ١٤ ئەندام پێکبێت.[٣]
ئەندامان
[دەستکاری]تا ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانکۆکان زیاتر لە ٦٠٠ ئەندامی (دامەزراوە، ڕێکخراو، لق و ھاوکار) لە زیاتر لە ١٣٠ وڵاتی جیھاندا ھەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «IAU - International Association of Universities - Building a Worldwide Higher Education Community». iau-aiu.net.
- ^ «International Association Of Universities». UNESCO. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.
- ^ The Editors of Encyclopaedia Britannica (2024). "International Association of Universities." The Encyclopaedia Britannica, retrieved online 11.02.2024.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕ
- بنکەدراوەی خوێندنی باڵای جیھانی
- دەروازەی جیھانی IAU بۆ پێشخستنی خوێندنی باڵا و توێژینەوە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان تێدایە. |