زانکۆی سەلاحەدین کۆڵێژی ھونەرە جوانەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەڕگە:The Arts Collage.jpg


کۆڵێژی ھونەرە جوانەکان کۆڵێژێکی زانستی ئەکادیمیە یەکیَکە لە کۆلیَڕەکانی زانکۆی سەلاحەدین – ھەولێر لە ساڵی خوێندنی (٢٠٠٣-٢٠٠٤) دامەزراوە، ئامانجی سەرەکی کۆڵێژەکە بریتیە لە پێگەیاندن و دەرچوواندنی قوتابیان بۆ ئەوەی لە بوارەکانی ھونەردا بەھرەمەند بن لەسەر بنەمای زانست و ئەکادیمی لەم کۆڵێژە دەرچووانی ئامادەیی بەھەردوو بەشی زانستی و وێژەیی ، لەگەڵ پێشکەشکارانی بەھرەمەند بەپێی پسپۆڕی و توانایی ھونەرییان لەبەشکانی کۆلێژ وەردەگیرێن وەک ( بەھرەمەندی تایبەت و یەکەمەکانی پەیمانگاکانی ھونەری ) ھەموو ئەمانە دەچنە ژێر پێوەری دەرچوونیان لە تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن لەلایەن لێژنەی تایبەت لەم بوارەدا.

دید و ئامانج کۆلێژ[دەستکاری]

پلانی کۆلێژ بریتییە لە دووبارە بونیاتنانەوەی پەیکەری ڕێکخستنی کۆلێژ و پرۆگرامی خوێندن بە سیستەمی پۆڵۆنیا بەم ئاراستەیە بێت کە بتوانیت دیدی کۆلێژ بەرجەستە بکات کە ئەمیش بریتی یە لە ئاوێتە بوونی دەرچوانی کۆلێژ لە بەکالۆریوس و خوێندنی باڵا لەگەڵ پێداویستیەکانی سەردەمیانەی بازار بێت، بەئامانچی خزمەتکردن لەھەردوو کەرتی گشتی وتایبەت لەسەر ئەو بنەمایەش دەرچووانی کۆلێژ ؛بتوانن ڕۆڵی کارا بگێرن لە پێشخستنی کۆماڵگا و دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان و پتەوکردنی بەھای مرۆڤایەتی

بەشەکانی کۆڵێژ[دەستکاری]

دەروازەی چوونەژوورەوەی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین

بەشی شێوەکاری: لەم بەشە فێرخواز ئاشنا دەکرێت بە ھێلکاری ، رەنگ ، ھونەری مۆدێرن و چەند بابەتێکی دیکە دەرچوانی دەبنە مامۆستای ھونەر ، شێوەکار


بەشی میوزیک: لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە موزیک و ئامیرەکان و موزیکی رۆژئاوایی و موزیکی رۆژھەلاتی لەگەڵ چەند بابەتێکی گشتی دیکە دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە مامۆستا ، ھونەرمەند، ژەنیار


بەشی سینەما و شانۆ: لەم بەشە فێرخوازان ئاشنا دەکرێن بە سینەما و شانۆ ھەروەھا ئاشنیان دەکەن بە نوسینی شانۆ نامە و کاری وێنەگرتن و تەکنیکی ھونەری و مۆنتاج و ئارایشت و مۆسیقا و کارتێکەرە جەنگیەکان ھەروەھا نوسینی سیناریۆ و ئاشنا دەبن بە فەلسەفەی سینەما و فەلسەفەی شانۆ لەگەڵ چەند بابەتێکی دیکە دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە ئەکتەر ، ھونەرمەند ، دەرھێنەر


ھۆبەکانی کۆڵێژ بریتین لە ھۆبەی زانستی وخوێندنی باڵا، دڵنیایی جۆری، سەنتەری کۆمپیوتەرو ئنتەرنێت، فێرکردنی بەردەوام، خولی راھێنان ، پلان دانان، تۆمار، پەرتوکخانە ، ژمێریاری و ووردبینی، سەروچاوەمرۆییەکان ، خزمەتگوزاری

سەرچاوەکان[دەستکاری]

١-ماڵپەری کۆلێژی ھونەرە جوانەکان http://colleges.su.edu.krd/finearts/ ٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

٢- مالپەری زانکۆی سەلاحەدین https://su.edu.krd/ku

٣- کۆلێژی ھونەرە جوانەکان - بەشی شێوەکاری https://www.youtube.com/watch?v=9K5W-lI8sGk

٤-کۆلێژی ھونەرەجوانەکان -بەشی موزیک https://www.youtube.com/watch?v=ir5TYW3R02M

٥-کۆلێژی ھونەرەجوانەکان - بەشی سینەما و شانۆ https://www.youtube.com/watch?v=rIQIcVepigY