زانکۆی سەڵاحەدین کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت یان (زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت) ساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێر پایتەخی ھەرێمی کوردستانە کۆلیژێکی زانستی پەروەردەییە سەرەتا ناوی کۆلێژی مامۆستایان بوو بەڵام دواتر بەھۆی ئەوەی ناوەندەکانی خوێندن لە شەش قۆناغی بنەرەتی زیاد کرا بۆ نۆ قۆناغ بنەرەتی ناوەکەی بۆ کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت گۆرا پەیامی سەرەکی بریتیە لە ئامادەکردنی مامۆستای لێھاتوو بە پێ ستانداری جیھانی بۆ وانەوتنەوە قۆناغی بنەرەتی(باخچەی ساوایان تاکو پۆلی ٩ی بنەرەتی) لەو بەش و پسپۆرییانەی کە لە کۆلیژەکەدا ھەیە. وە پەیوەندیەکی راستەو خۆی بە وەزارەتی پەروەردە وە ھەیە

بەشەکان[دەستکاری]

کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی زانکۆی سەلاحەدین لە چەند بەشێک پێک دێت ھەریەکە لەو بەشانە پەیوەندی بە پسپۆریەکی تایبەتیەوە ھەیە لە بوارە جیاوازەکان لەسالی خوێندنی (٢٠٠١-٢٠٠٢) بەشی ماتماتیک و کۆمەلایەتی و ئینگلیزی کراوە، لەسالی خوێندنی ( ٢٠٠٣-٢٠٠٤) بەشی زانستی گشتی و کوردی کراوە وەلە سالی خوێندنی (٢٠٠٨-٢٠٠٩) بەشی باخچەی ساوایان کراوە .ھەروەھا لەساڵی خوێندنی٢٠١٢-٢٠١٣ خوێندنی ئێواران کرایەوە بۆ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی تواناکانیان لە بوارەکانی پسپۆری خۆیان

زمانی کوردی

زمانی عەرەبی

زمانی ئینگلیزی

ماتماتیک

باخچەی مندالان

زانستە گشتیەکان

زانستە کۆمەلایەتیەکان

دید و ئامانجەکانی کۆلێژ[دەستکاری]

پێشەنگ بوون لە وانەوتنەوە و توێژینەوەی زانستی و خزمەتکردنی کۆمەلگە بۆ ئەوەی کۆلیژەکەمان ببێتە (قوتابخانەی ھەمووان) لەسەر ئاستی نیشتیمانی و بگات بە ئاستی کۆلیژەکانی تری پەروەردەی بنەرەتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەدا. ئامادەکردنی نەوەی نوێ ھۆشیار لە رووی زانستی و پەروەردەیی و مەعریفی کە خزمەتی کۆمەلگا بکات بە دابینکردن و توانای پاڵپشتیکار و زیاتر بۆ پرۆسەی وانەوتنەوە.

کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی کاردەکات بۆ:

١- پەرەپێدانی زانیاری پەروەردەیی و پراکتیزەکردنیان بەوەی پەیوەندی بە مامۆستا و قوتابیان ھەیە.

٢- بەشداریکردن لە گەشەسەندنی گشتگیر لە کۆمەلگای کوردستانی .

٣- پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی کۆمەلگای ھاوچەرخ لە رووی پەروەردە و فێرکردن لە قۆناغی بنەرەتی لە رێگەی پێگەیاندنی مامۆستایانی مەشقپێکراو و خاوەن تایبەتمەندی مامۆستای سەرکەوتوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

http://colleges.su.edu.krd/basiceducation/ ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

https://su.edu.krd/ku

راگری کۆلێژ