بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زانکۆی ڕۆژاوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانکۆی ڕۆژاوا
University of Rojava
Zanîngeha Rojava
دامەزراندن٢٠١٦
سەرۆکی زانکۆڕۆھان مستەفا، عەبدوڵڵا مستەفا
شوێنقامیشلۆ, کانتۆنی جزیرە, فدراسیۆنی دیموکراتیی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا
کامپناو شار
نازناوUoR
ماڵپەڕhttps://www.rojavauni.com/en/home/

زانکۆی ڕۆژاوا (بە کوردی باکووری: Zanîngeha Rojava) زانکۆیەکە دەکەوێتە قامیشلۆ، ڕۆژاوای کوردستان. زانکۆکە لەلایەن حکوومەتی سووریا متمانەی پێنەکراوە. مێژووی دامەزراندنی زانکۆکە بۆ تەمموزی ٢٠١٦ دەگەڕێتەوە.

زانکۆی ڕۆژاوا لە چەند بەشێک پێکدێت لەوانە پزیشکی، ئەندازیاری، پەروەردە، زمان، بەڕێوەبردن و میکانیک.[١][٢] زانکۆکەکە لەپەیوەندیدایە لەگەڵ زانکۆی ٨ی پاریس، لە فەڕەنسا ھەروەھا پەیمانگای کالیفۆرنیا لە ئەمریکا. لە ئابی ٢٠١٦، بۆیەکەمینجار زانکۆکە دەرگای کردەوە بەڕووی قوتابیان.[٣] لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئاھەنگی دەستپێکردنی خوێندن ئەنجام درا.[٤]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، زانکۆکە بەشێکی نوێی کردەوە بەناوی ژنلۆجی کرایەوە.[٥] لە ساڵی ٢٠١٩، زانکۆکە پڕۆگرامێکی دیکەی کردەوە کەتێیدا بۆ تێگەیشتن و زاڵبوون بوو لەسەر چەمکی سێکسیزم لەناو خێزان و کۆمەڵگا.[٦]

بەھۆی ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین، زۆرێک لە قوتابیانی زانکۆی عەفرین ناچاربوون بۆ بەردەوامیدان بەخوێندن ڕوو بکەنە زانکۆی ڕۆژاوا.[٧] لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێک لە پڕۆگرام و کۆرسەکانی خوێندن گۆڕان بۆ شێوازی سەرھێڵ.[٨]

بەشەکان

[دەستکاری]
  • پزیشکی
  • ئەندازیاری (تەلارسازی، شارستانی، نەوت، کشتووکاڵ)
  • پەروەردە (مێژوو، جوگرافیا، بیرکاری، بایلۆجی، فیزیا، کیمیا، پەروەردەی قۆناغی سەرەتایی)
  • زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان (کوردی، وەرگێڕان، ھونەرەجوانەکان، زانستی ژن)
  • ئابووری و بەڕێوەبردن
  • مێکانیک

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «'University of Rojava' to be opened». anfenglish.com. ANF. ٤ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ Arafat، Hisham (١٧ی نیسانی ٢٠١٧). «Kurds establish university in Rojava amid Syrian instability». www.kurdistan24.net. Kurdistan24. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ «Rojava university seeks to eliminate constraints on education in Syria's Kurdish region». aranews.net. ARA News. ١٥ی ئابی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ «First university of Rojava opens in Qamishlo». www.anfenglish.com. ANF. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ «The University of Rojava starts Jineology programme». anfenglish.com. ANF. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ staff، T. O. I. «Amid ongoing regional strife, Kurdish women battle for equal rights at home». www.timesofisrael.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «Afrin University students continuing their studies at Rojava's University». Hawar News Agency. 29 June 2018. لە ڕەسەنەکە لە 3 August 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 10 August 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ «Syrian Kurdish administration starts online education during anti-coronavirus curfew». www.kurdistan24.net. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]