بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی (سلێمانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانکۆی گه‌شه‌پێدانى مرۆیی
لۆگۆی زانکۆی گه‌شه‌پێدانى مرۆیی
وێنەی مۆری زانکۆی گه‌شه‌پێدانى مرۆیی
سەرۆکی زانکۆمه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید
خوێندکاران٣٧٩خوێندکار (٢٠٠٨-٢٠٠٩)
شوێنسلێمانی, پارێزگای سلێمانی, عێراق
کامپناو شار
نازناوUHD
ماڵپەڕhttp://uhd.edu.iq/index.php

زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی زانكۆیه‌كی‌ ئه‌هلی‌ مۆڵه‌ت پێدراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حکوومەتی ھەرێمی کوردستانه و بە بڕیاری‌ وه‌زاری‌ ژماره‌ (٣/١٩٢١١) له‌ (٢٧/١٠/٢٠٠٨) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ یه‌وه‌ دامه‌زراوه‌.

ئه‌م زانكۆیه‌ ساڵی‌ ٢٠٠٨-٢٠٠٩ به‌سێ كۆلێج كه‌ چواربه‌شیان له‌خۆگرتبوو ده‌ستكرا به‌ خوێندن تێیدا، به‌شه‌كانیش بریتین له‌ هه‌ردوو به‌شی‌ یاساو زانسته‌ رامیارییه‌كان له‌ كۆلێجی‌ یاساو رامیاری‌، به‌شی‌ كۆمپیوته‌ر له‌ كۆلێجی‌ زانست، به‌شی‌ ئینگلیزی‌ له‌ كۆلێجی‌ زمان، له‌یه‌كه‌م ساڵی‌ خوێندندا (٣٧٩) خوێندكار ده‌ستیان به‌ خوێندن كردووه‌.

ساڵی‌ خوێندنی‌ (٢٠٠٩-٢٠١٠) دووبه‌شی‌ تر له‌ زانكۆ كرانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانیش (به‌شی‌ عه‌ره‌بی له‌ كۆلێجی‌ زمان) و (به‌شی‌ زانستی‌ دارایی و بانك) ی‌ له‌ كۆلێجی‌ كارگێڕی‌ و ئابوری‌، بۆیه‌ ئێستا زانكۆ چوار كۆلێجی‌ هه‌یه‌ كه‌ شه‌ش به‌شی‌ له‌خۆگرتووه‌.

سەرچاوە

[دەستکاری]