زانکۆی کۆبانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانکۆی کۆبانی
Zanîngeha Kobanê
دامەزراندن٢٠١٧
سەرۆکی زانکۆشێرین مسلم
شوێنکۆبانی
کامپناو شار
Colours                  

زانکۆی کۆبانی یان زانینگەھا کۆبانێ (بە کوردیی کرمانجی: Zanîngeha Kobanê) زانستگایەک لە شاری کۆبانی لە ڕۆژاوای کوردستان لە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریایە. ئەم زانستگایە لە ٣٠ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە.[١]

شێرین مسلم ھاوسەرۆکی زانستگای کۆبانییە.

لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ زانستگای کۆبانی ٦٤٠ خوێندکاری ھەبووە.[٢]

دامەزراندن[دەستکاری]

زانستگای کۆبانی بەدوای ڕزگارکردنی شاری کۆبانی لە چنگی داعش بە پێشەنگایەتی کۆمۆنی خەڵکی کۆبانی لە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ دامەزرا. لە کاتی دامەزراندندا ئەم زانستگایە خاوەنی دوو کۆلێژی زانستە بنەماییەکان (فیزیا، کیمیا، و بیرکاری) و کۆلێژی ھونەر (دەپارتەمانەکانی زمان و وێژەی کوردی) بوو. ئەمە یەکەم جار بوو کە خەڵکی کوردی کۆبانی توانیو بە زمانی کوردی دەست بە فێرکاری و پەروەردەبوون بدات. لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ بەم بوارانە ٧ بواری دیکەش زێدە کرا. ژماری خوێندکارانی زانکۆی کۆبانی لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠، ٢٦٠ کەس بوو کە لە ساڵی ٢٠٢١ گەیشت بە ٦٤٠ کەس کە لە ١١ بوار لەم زانستگایە پەوەردە دەکرێن.[١]

دەرچوونی یەکەمین خوێندکاران[دەستکاری]

لە ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ یەکەمین خوێندکارانی زانستگای کۆبانی کە بریتی لە ٣٢ کەس لە بوارەکانی وێژەی کوردی، فیزیا، کیمیا و ئەزموونگا (لابراتوار) بوون بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک لەم زانستگایە دەرچوون.[٢]

کۆلێژەکان[دەستکاری]

  • کۆلێژی زانستە بنەماییەکان
  • کۆلێژی ھونەرەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]