زانستگای ئیلام
ڕواڵەت
زانستگای ئیلام دانشگاە ایلام | |
---|---|
بە لاتینی: University of Ilam | |
دامەزراندن | ١٩٧٧ ١٩٩٣ سەربەخۆبوون لە زانکۆی ڕازی |
جۆر | میللی، حکومی |
سەرۆکی زانکۆ | محەممەد عەلی ئەکبەری[١] |
خوێندکاران | ٧٢٠٠ (٢٠١٩–٢٠٢٠) |
شوێن | ئیلام, پارێزگای ئیلام, ئێران |
کامپ | ناو شار |
ماڵپەڕ | http://www.ilam.ac.ir |
زانستگای ئیلام زانستگایەکی حکوومییە کە لە شاری ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا داکەوتووە. ئەم زانستگایە جاران وەکوو فێرگای ئاژەڵداریی ئیلام بەشێک لە زانکۆی ڕازیی کرماشان بوو، و بەدوای شۆڕشی چاندیی ئیسلامی لە ئێران لە ساڵی ١٩٨٠ ناوی کۆلێژی کشتوکاڵی ئیلامی لەسەر دانرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن دەوڵەتی ئێران وەکوو زانستگایەکی سەربەخۆ ناسراو.[٢] [٣]
کۆلێژەکان
[دەستکاری]زانستگای ئیلام ٧ کۆلێژی ھەیە:
- کۆلێژی وێژە و زانستە مرۆڤییەکان
- کۆلێژی پیراپزیشکیی ئاژەڵ
- کۆلێژی زانستە بنەمایییەکان
- کۆلێژی تێکنۆلۆژی و ئەندازیاری
- کۆلێژی کشتوکاڵ
- کۆلێژی نەوت و گاز
- کۆلێژی خواناسی و زانستە ئیسلامییەکان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ هەواڵنێریی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا): جەوازی ناونووسینی خوێندکارە عێراقییەکان لە زانستگای ئیلام دەربڕاوە (بە فارسی)، نووسراو لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠؛ سەردان لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
- ^ زانستگای ئیلام: مێژووی زانستگای ئیلام (بە فارسی)؛ سەردان لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
- ^ ڕێکخراوەی ناونەتەوەیی زانستگاییەکان: زانستگای ئیلام (بە فارسی)؛ سەردان لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.