زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر | |
---|---|
![]() | |
بە لاتینی: Erbil Polytechnic University | |
دامەزراندن | ١٩٩٦ |
جۆر | زانکۆی گشتی |
سەرۆکی زانکۆ | ئیدریس محەممەدتاھیر ھەرکی |
شوێن | ھەولێر, پارێزگای ھەولێر, ![]() |
ماڵپەڕ | www |
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر (بە ئینگلیزی: Erbil Polytechnic University، بە عەرەبی: جامعة أربيل التقنية) زانکۆی پۆلیتەکنیکی گشتییە لە ھەولێر، کوردستان کە لە ١٩٩٦ دامەزرا.[١] زانکۆکە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێننی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق پشتڕاست کراوەتەوە.
دامەزراندن[دەستکاری]
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر یەکەمین دامەزراوەی ئەکادیمیی تەکنیکییە لە ھەولێر و لە ساڵی ١٩٩٦ لەژێر ناوی «دەستەی پەیمانگا تەکنیکییەکان» دامەزراوە، و دواتر بوو بە «دەستەی خوێندنی تەکنیکی» و لە ساڵی ٢٠١٢ کرا بە «زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر».
سەنتەری توێژینەوە[دەستکاری]
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر گرنگی تەواو بە توێژینەوەی زانستی دەدات و سەنتەرێکی تایبەتی بەناوی «سەنتەری توێژینەوە» دامەزراندووە. سەنتەری توێژینەوە پێنج بەش لەخۆی دەگرێت ئەوانیش: (بایۆمێدیکەڵ، ئەندازیاری، تەکنۆلۆژیای زانیاری، کشتوکاڵ، و زانستە مرۆڤایەتییەکان). کاری ئەم سەنتەرە پێشخستن و ھاندان و پشتگیریی توێژەرەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێرە بۆ ئەوەی داھێنان ئەنجام بدەن لە لێکۆڵینەوەکانیان. کارێکی دیکەی ئەم سەنتەرە، کردنەوەی خولی فێربوونە و پەرەپێدانی تواناکانە لە بابەتە جیاجیاکاندا.
بڕوانامەکان[دەستکاری]
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ناوەندێکی زانستی ئەکادیمیی حکوومیی سوودنەخوازە، ئامانجی پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ناوەندییە لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا؛ و بڕوانامەی دیپلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر و دیپلۆمی باڵا پێشکەش دەکات.
کارمەندان و قوتابییان[دەستکاری]
زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر ٣٧ پسپۆڕی جیاواز، نزیکەی ١١٬٠٠٠ قوتابی، و ٥٠٠ مامۆستای بە بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا ھەیە، و زیاتر لە ١٨٦٥ کارمەندی تەکنیکی و ئیداری لە ١١ دامەزراوەی جیادا ھەیە کە دابەشبوونە بەسەر تەواوی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێر.
کۆلێژ و پەیمانگاکان[دەستکاری]
کۆلێژەکان[دەستکاری]
- کۆلێژی تەکنیکیی ئەندازیاریی ھەولێر
- کۆلێژی تەکنیکیی تەندروستی و پزیشکیی ھەولێر
- کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕیی ھەولێر
- کۆلێژی تەکنۆلۆژیای ھەولێر
- کۆلێژی تەکنیکیی شەقڵاوە
- کۆلێژی تەکنیکیی سۆران
پەیمانگاکان[دەستکاری]
- پەیمانگای تەکنیکیی پزیشکی ھەولێر
- پەیمانگای تەکنیکیی خەبات
- پەیمانگای تەکنیکیی کارگێڕی ھەولێر
- پەیمانگای تەکنیکیی کۆیە
- پەیمانگای تەکنیکیی چۆمان
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر - ڕیزبەندی و پێداچوونەوە". www.4icu.org. Archived from the original on 8ی Decemberی 2017. Retrieved 25ی Mayی 2018.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help)
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Erbil Polytechnic University»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر لە فەیسبووک
- وێبگەی فەرمی (کوردی)
- وێبگەی فەرمی (ئینگلیزی)
![]() | ئەم زانکۆکانی کوردستان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |