بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرموودەی مەشھوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی مەشھور بریتییە لەو فەرموودەیەی کە لە ھەموو بەشەکانی ڕشتەکەیدا سێ کەس یان زیاتر ھەبێت بەمەرجێک نەگەشتبێتە ئاستی فەرموودەی موتەواتر.[١]

بۆ نموونە پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم دەفەرموێت «خوای گەورە زانست_مەبەست پێی زانستی شەرعییە_ ھەڵناکێشێ لە دڵی زانایاندا بەڵکو زانست لە ناوتاندا ناھێڵێت بە مراندنی زانایان، ھەتا کاتێک کە ھیچ زانایەک نەمایەوە خەڵکی پرسیار لە کەسانی نەزان دەکەن و دەیانکەن بە گەورەی خۆیان، پرسیاریان لێ دەکرێت فەتوا دەدەن بەبێ زانست، خۆیان گومڕا بوون و خەڵکیشیان گومڕا کرد» بە عەرەبی «إن اللە لا یقبض العلم انتزاعا ینتزعە من صدور العلماء، ولکن یقبض العلم بقبض العلماء، حتی إذا لم یبق عالما اتخذ الناس رءوسا جھالا، فسئلوا فأفتوا بغیر علم، فضلوا وأضلوا» ئەم فەرموودەیە ئیمامی بوخاری گێڕاوییەتییەوە لە ئیبن دەبی ئوەیس لە مالکەوە لە ھیشامی کوڕی عوڕوە لە عوڕوەوە لە عەبدوڵڵای کوڕی عەمر،[٢] و ئیمامی موسلیم گێڕاوییەتەوە لە قوتەیبەی کوڕی سەعید لە جەریر لە ھیشامی کوڕی عوڕوە لە عوڕوەوە لە عەبدوڵڵای کوڕی عەمر.[٣] ئیمامی تەبەڕانی گێڕاوییەتییەوە لە محەممەدی کوڕی عەمر لە بابییەوە لە عەلائی کوڕی سولەیمانی ڕەقییەوە لە زوھری لە دەبوو سەلەمە لە دەبوو ھورەیرە.[٤] و ئیمامی ئەحمەد گێڕاوییەتییەوە لە عەبدوڵڵا لە بابییەوە لە وەکیعەوە لە ئەعمەشەوە لە سالمەوە لە زیادی کوڕی لەبید.[٥] و خەتیبی بەغدادی گێڕاوییەتییەوە لە بەکری کوڕی سەدەقە لە عەبدوڵڵای کوڕی سەعد لە موسای کوڕی عوقبە لە عوڕوەی کوڕی زوبەیر لە عائیشەوە.[٦] ھەمووشیان لە پێغەمبەرەوە صلی اللە علییە وسلم. بەم شێوەیە ئەم فەرموودەیە ھەموو بەشەکانی ڕشتەکەی سێ کەس یان زیاتری تێدایە.

حوکمی فەرموودەی مەشھور

[دەستکاری]

فەرموودەی مەشھور مەرج نییە فەرموودەیەکی سەحیح بێت. دوای لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت فەرموودەکە سەحیح یان زەعیف یان لەوانەیە فەرموودەیەکی مەوزوع بێت.

دیارترین ئەو کتێبانەی دەربارەی فەرموودەی مەشھور نوسراون

[دەستکاری]

١_المقاصد الحسنة فیما اشتھر علی الألسنة. سخاوی.

٢_کشف الخفاء ومزیل الإلباس فیما اشتھر علی ألسنة الناس. العجلونی.

٣_تمیز الطیب من الخبیث فیما یدور علی ألسنة الناس من الحدیث. ابن الدبیع الشیبانی.

ئەم کتێبانە دەربارەی ئەو فەرمودانەن کە لەسەر زمانی خەڵکی بڵاون. نەک ئەو فەرمودانەی کە لە ھەموو بەشێک لە بەشەکانی ڕشتەکەیدا سێ کەس یان زیاتر ھەبێت، چونکە زانایان ھیچ کتێبێکیان دەربارەی ئەو جۆرە فەرموودانە نەنوسیوە.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ تسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١
  2. ^ صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب العلم. فەرموودەی ١٠٠
  3. ^ صحیح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانیة. کتاب العلم
  4. ^ المعجم الأوسط. الطبرانی. فەرموودەی ٦٤٠٣
  5. ^ مسند الإمام أحمد. تحقیق شعیب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة. ٢٠٠٨
  6. ^ تاریخ بغداد. خطیب البغدادی. تحقیق بشار عواد
  7. ^ نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی. ٢٠١١