بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرموودەی شاز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی شاز (بە عەرەبی: حدیث شاذ) بریتییە لەو فەرموودەیەی کە کەسێکی جێی متمانە جیاواز لە کەسی باشتر و زیرەکتر لە خۆی گێڕابێتییەوە.[١][٢]مەبەست بە باشتر لەبەرکردنی باشترە یان ژمارەی زیاترە یان زانستی زیاترە و جگە لەوانیش.

جۆرەکانی فەرموودەی شاز

[دەستکاری]
  1. فەرموودەی شاز لە ڕشتەدا: ئەو فەرمودەیەیە کە پێناسەی فەرموودەی شاز لە ڕشتەکەیدا جێبەجێ ببێت. بۆ نموونە ئەو فەرمودەیەی کە ئیمامی ترمزی و ئیمامی نەسائی و ئیمامی ئیبن ماجە گێڕاویانەتەوە لە ڕێی (ابن عیینة عن عمرو بن دینار عن عوسجة، عن ابن عباس :أن ڕجلا توفی علی عھد ڕسول اللە صلی اللە علییە وسلم ولیم یدع وارثا إلا مولی ھو أعتقە، فقال ڕسول اللە صلی اللە علییە وسلم ھل لە أحد قالوا لا إلا مولی أعتقە فدعاه ڕسول اللە صلی اللە علییە وسلم فجعل میراثە لە).[٣][٤][٥]واتا کەسێک لە سەردەمی پێغەمبەردا صلی اللە علییە وسلم مرد و کەسی میراتگری نەبوو، تەنیا کەسێک ھەیبوو بەندەیەکی بوو کە ئازادی کردبوو بۆیە پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم بانگی کرد و میراتەکەی پێشکەش کرد. ئەم فەرموودەیە حەمادی کوڕی سەلمە گێڕاوییەتییەوە بەڵام ئیبن عەبباس ی لە ڕشتەکەیدا لابردووە، و پێچەوانەی کەسانی زیاتر لە خۆی کردووە بۆیە فەرموودەکەی بووە بە فەرموودەیەکی شاز.
  2. فەرموودەی شاز لە ناوەڕۆکدا واتا پێناسەی فەرموودەی شاز بەسەر ناوەڕۆکیدا جێبەجێ دەبێت. بۆ نموونە ئیمامی ئەبو داود ئیمامی ترمزی دەڵێن (حدثنا عبدالواحد بن زیاد، عن الأعمش، عن أبی صالح، عن أبی ھریرة قال: قال النبی صلی اللە علییە وسلم إذا صلی أحدکم الفجر فلیضطجع عن یمینە).[٦][٧]واتا پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم دەفەرموێت ئەگەر یەکێکتان نوێژی بەیانی کرد ئەوا با لەسەر لای ڕاستی ڕابکشێت. ئەم فەرموودەیە تەنیا عەبدولواحید وەک وتەی پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم گێڕاوییەتییەوە، کەسانی تر لە ئەعمەشەوە وەک کاری پیغەمبەر صلی اللە علییە وسلم گێڕاویانەتەوە.

حوکمی فەرموودەی شاز

[دەستکاری]

فەرموودەی شاز فەرموودەیەکی زەعیفە. کاری پێناکرێت، و حوکمی شەرعی لێوە وەرناگیرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی. ٢٠١١. لاپەڕە ٤٦
  2. ^ تیسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ١٢٣
  3. ^ سنن الترمذی. عیسی بن سورة الترمذی. تحقیق شعیب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة ٢٠٠٩. فەرموودەی ٢١٠٦
  4. ^ سنن النسائی الکبری. عبدالرحمن بن شعیب النسائی. تحقیق حسن عبدالمنعم شلبی. مؤسسة الرسالة. ٢٠٠١. فەرموودەی ٦٤٠٥
  5. ^ سنن ابن ماجە. یزید بن ماجە. تحقیق محمد ناصر الألبانی. مکتبة المعارف. فەرموودەی ٢٧٤٠
  6. ^ سنن أبی داود. تحقیق شعیب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة. ٢٠٠١. فەرموودەی ١٢٦١
  7. ^ سنن الترمذی. عیسی بن سورة الترمذی. تحقیق شعیب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة. فەرموودەی ٤٢٠