فەرموودەی مەوقووف
فەرموودەی مەوقوف بریتییە لەو فەرموودەیەی کە وتەیەک یان کارێک یان بەخشنامەیەک دەداتە پاڵ ھاوەڵێک.[١][٢][٣][٤][٥]
جۆرەکان
[دەستکاری]- فەرموودەی مەوقوفی وتەیی (قەولی) وەک ئەوەی فەرموودەکە بڵێ فڵان ھاوەڵ وایگوت. بۆ نموونە ئەو فەرمودەیەی دەڵێ عەلی کوڕی ئەبو تالیب گوتویەتی (بە ئەندازەی مێشکیان قسە لەگەڵ خەڵک بکەن، دەتانەوێ خوا و پێغەمبەرەکەی صلی اللە علییە وسلم بە درۆ بخرێنەوە) بە عەرەبی (حدثوا الناس بما یعرفون، أتریدون أن یکذب اللە ورسولھ).[٦][٧]
- فەرموودەی مەوقوفی کردەیی (فعلی) وەک ئەوەی فەرموودەکە بڵێ فڵان ھاوەڵ وای کرد. بۆ نموونە ئیمامی بوخاری دەڵێ (ئیبن عەباس پێشنوێژی کرد بە تەیەمومەوە) بە عەرەبی (وأم ابن عباس وھو متیمم).[٨]
- فەرموودەی بەخشنامەیی (تەقریری) وەک ئەوەی فەرموودەکە بڵێ وام کرد و فڵان ھاوەڵ ڕێگری لێنەکردم.[٩][١٠]
فەرموودەی مەوقوف لە حوکمی فەرموودەی مەڕفوعدا
[دەستکاری]ھەندێک فەرموودەی مەوقوف ھەن لە وشە و شێوەکەیدا مەوقوفن بەڵام حوکمی فەرموودەی مەڕفوعیان ھەیە ئەگەر:
١_ ھاوەڵێک کە ھیچی لە ئەھلی کتاب وەرنەگرتووە شتێک بڵێ کە مەجالی ئیجتیھادی تێدانییە و پەیوەست نییە بەزمانەوانی یان ڕونکردنەوە وشە، وەک:
ا_ھەواڵدان دەربارەی شتە ڕابردوەکان، وەک سەرەتای دروستبوون، وباسەکانی پێغەمبەران و گەلانی پێشوو.
ب_ھەواڵدان دەربارەی ئەو شتانەی کە دێن لە داھاتوودا، وەک فیتنەکانی کۆتایی دونیا و ھەواڵەکانی ڕۆژی دوایی.
ت_ھەواڵدان بەوەی شتێک ئەوەندەی پاداشت ھەیە یان ئەو سزایەی ھەیە.
٢_ھاوەڵێک کارێک بکات کە مەجالی ئیجتیھاد کردنی تێدا نەبێ. بۆ نموونە عەلی کوڕی ئەبو تالیب ڕەزای خوای لێبێت زیاتر لە دوو ڕکوعی بردووە لە ھەر ڕکاتێکی نوێژی خۆرگیران.[١١]
٣_ھاوەڵێک بڵێ ئەو کارەمان دەکرد لە سەردەمی پێغەمبەردا صلی اللە علییە وسلم و ڕێگریمان لێنەدەکرا. بۆ نموونە جابر ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت (ئێمە ئاوی خۆمان دوردەخستەوە لە ژنەکانمان لە کاتی جووتبوون لە سەردەمی پێغەمبەردا صلی اللە علییە وسلم) بە عەرەبی (کنا نعزل علی عھد ڕسول اللە صلی اللە علیە وسلم)[١٢][١٣]
٤_ھاوەڵێک بڵێ فەرمانمان بەوە پێکرا یان ڕێگریمان لەوە لێکرا یان سونەت وایە. بۆ نموونە ھەندێک ھاوەڵ دەڵێن (فەرمان بە بیلالی حەبەشی کرا بانگ دوو دوو بڵێ، و قامەت یەک یەک) بە عەرەبی (أمر بلال أن یشفع بالأذان، و یوتر بالإقامة).[١٤][١٥]یان وتەی ئوم عەتییە کە دەڵێ (ڕێگریمان لێکرا شوێن جەنازە بکەوین، بەڵام سوور نەبوون لەسەری واتا حەرام نەکرا لەسەرمان) بە عەرەبی (نھینا عن اتباع الجنائز، ولم یعزم علینا).[١٦][١٧]یان ئەنەس دەڵێ (سونەت وایە ئەگەر پیاوێک کچێکی بەسەر ژنێکدا ھێنا حەوت شەو لەلای بمێنێتەوە). بە عەرەبی (من السنة إذا تزوج البکر علی الثیب أقام عندھا سبعا).[١٨]
٥_ئەوەی فەرموودەکە دەگێڕێتەوە یەکێک لەم چوار وشییە بڵێ (یرفعە)، (ینمییە)، (یبلغ بە)، (روایة). بە واتای ئەوەی ھاوەڵەکە ئەو فەرمودەیەیە دەگەڕێنێتەوە لای پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم. وەک ئەو فەرمودەیەی ئەعمەش لە ئەبو ھورەیرە دەگێڕێتەوە کە دەیگەیەنێتەوە لای پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم دەڵێ (قیامەت ھەڵناستێ تاوەکو نەجەنگن لەگەڵ گەلێکی کەچاویان گچکەیە) بە عەرەبی عن الأعمش، عن أبی ھریرة روایة (لا تقوم الساعة حتی تقاتلون قوما صغار الأعین)[١٩]
٦_ئەو فەرموودەیەی کە ھاوەڵێک تەفسیرێک دەکا پەیوەندی بەھۆی دابەزینی ئایەتێکەوە ھەیە. بۆ نموونە ئەبو ئەیوبی ئەنساری دەربارەی ئەو ئایەتە خوای گەورە دەفەرموێت {ولا تلقوا بأیدیکم إلی التھلکة}[٢٠] دەڵێ ئەوە دەربارەی ئەنسار دابەزی کاتێک خوای گەورە پێغەمبەری صلی اللە علییە وسلم سەرخست. ئەنسارییەکان گوتیان خەریکی ماڵەکانمان دەبین چونکە لەدەستمان چووە؛ بەڵام خوای گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە مەبەست پێی وازھێنانە لە جیھاد[٢١]
حوکمی فەرموودەی مەوقوف
[دەستکاری]فەرموودەی مەوقوف واجب نییە کاری پێبکرێ. بەڵام ئەو فەرموودە مەوقوفەی حوکمی فەرموودەی مەڕفوعی ھەیە دەبێ بە بەڵگە و واجبە کاری پێبکرێ.[٢٢][٢٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «الحدیث الموقوف والحدیث المرسل». www.alukah.net (بە عەرەبی). ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ما معنی الحدیث: «الموقوف» و «المرفوع» و «المسند»؟ - عبد الرحمن بن عبد الخالق الیوسف». ar.islamway.net (بە عەرەبی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «الحدیث المرفوع والموقوف والمقطوع… تعریفھ… وأمثلتە - إسلام ویب - مرکز الفتوی». www.islamweb.net. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ معرفة علوم الحدیث. ابن صلاح. دار الغد الجدید. ٢٠١١ لاپەڕە ٤٦
- ^ الإسلام -، أرشیف. «أرشیف الإسلام - فتوی عن (معنی الحدیث الموقوف)». أرشیف الإسلام -. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب العلم.
- ^ تسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١
- ^ صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب التیمم. باب الصعید الطیب وضوء المسلم
- ^ «الموقع الرسمی لسماحة الشیخ عبد اللە بن عبد الرحمن الجبرین رحمە اللھ». www.ibn-jebreen.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «موقع جامع شیخ الإسلام بن تیمیة - الحدیث الموقوف - شرح التذکرة فی علوم الحدیث». taimiah.net. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ صحیح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانیة
- ^ صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب النکاح. فەرموودەی ٥٢٠٧
- ^ صحیح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانیة. کتاب النکاح. فەرموودەی ١٣٧
- ^ صحیح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانیة. کتاب الصلاة.
- ^ صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب الأذان. فەرموودەی ٦٠٧
- ^ صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب الجنائز. فەرموودەی ١٢٧٨
- ^ صحیح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانیة. کتاب الجنائز
- ^ صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب النکاح. فەرموودەی ٥٢١٤
- ^ صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. کتاب الجھاد. فەرموودەی ٢٩٢٩
- ^ قورئانی پیرۆز. سووڕەتی بەقەڕە. ئایەتی ١٩٥
- ^ سنن الترمذی. عیسی بن سورة الترمذی. تحقیق شعیب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة.
- ^ «أقسام الحدیث من حیث قائلە - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ إرحیم، الکبیسی، محمد عبدالرحیم (2013). «الحدیث الموقوف وحجیتە عند الأصولیین». thesis.mandumah.com (بە Arabic). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)