فەرموودەی مودڕەج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی مودڕەج (بە عەرەبی: حديث مدرج‎) ئەو فەرموودەیەیە کە ڕشتەکەی گۆڕدرا بێت، یان شتێک خرابێتە ناو ناوەڕۆکەکەی کە لە خۆی نەبێت بەبێ جیاکردنەوە.[١][٢][٣]

جۆرەکان[دەستکاری]

  • فەرموودەی مودڕەج لە ڕشتەکەیدا ئەوەیە کە سیاقی ڕشتەکەی گۆڕدرا بێت. بۆ نموونە شەریکی قازیی فەرموودەی دەگێڕایەوە دەیگوت (حدثنا الأعمش، عن أبي سفيان، عن جابر قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم ) دواتر وەستا تاوەکو بینوسن، لەو کاتەدا سابتی کوڕی موسا دێتە ژوورەوە، کاتێک شەریک سەیری سابت دەکا دەڵێت "من كثرت صلاته بالليل حسن وجهه بالنهار "[٤]  واتا "هەر کەسێک شەونوێژی زۆری کرد بە ڕۆژ ڕووی گەش دەبێت ". مەبەستی پێی سابت کوڕی موسا بوو، بەڵام سابت وای زانی ئەوە ناوەڕۆکی فەرموودەکەیە، بۆیە ئەم وتەیەی بە ڕشتەکەی پێشوو دەگێڕایەوە.[٥]
  • فەرموودەی مودڕەج لە ناوەڕۆکدا ئەوەیە کە شتێک خرابێتە ناو ناوەڕۆکەکەی کە لە خۆی نەبێت بەبێ جیاکردنەوە. بۆ نموونە ئەبو هورەیرە دەڵێت پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی "أسبغوا الوضوء، ويل للأعقاب من النار" واتە "دەستنوێژەکانتان بە تەواوی هەڵبگرن، دۆڵێک لە ئاگر بۆ ئەوانەیە کە پاژنەی پێیان تەڕ ناکەن" لەم فەرموودەیەدا دەستەواژەی "دەستنوێژەکانتان بەتەواوی هەڵبگرن " خراوەتە ناو فەرموودەکەوە و بریتییە لە وتەی ئەبو هورەیرە وەک لە گێڕانەوەکەی بوخاری ڕون کراوەتەوە.[٦][٧]

هۆکارەکانی[دەستکاری]

چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی شتێک بخرێتە ناو فەرموودەیەکەوە ئەوانیش :

  • ڕونکردنەوەی حوکمێکی شەرعی.
  • ڕونکردنەوەی وشەیەکی نامۆ لە فەرموودەکەدا.
  • ڕونکردنەوەی وشەیەکی نامۆ لە فەرموودەکەدا.
  • دەرهێنانی حوکمێکی شەرعی پێش کۆتایی هاتنی گێڕانەوەی فەرموودەکە.[٨]

چۆنیەتی ناسینی فەرموودەی مودڕەج[دەستکاری]

  • هاتنی فەرموودەکە لە ڕێگایەکی ترەوە بەبێ ئەو بەشە.
  • هەندێک لە زانا ئاگادارەکان گوتبێتیان ئەو بەشە خراوەتە ناو فەرموودەکە.
  • کەسی گێڕەڕەوە بڵێت کە ئەو بەشەی خستۆتە ناو فەرموودەکە.
  • ئەستەم بێت کە پێغەمبەر وابڵێت.

دیارترین ئەو کتێبانەی دەربارەی فەرموودەی مودڕەج نوسراون[دەستکاری]

  1. الفصل لوصل المدرج من النقل. خەتیبی بەغدادی
  2. تقريب المنهج بترتيب المدرج پوختەکردن و بۆ زیادکراوی کتێبەکەی خەتیبی بەغدادیە. ئیبن حەجەر عەسقەلانی

حوکمی فەرموودەی مودڕەج[دەستکاری]

فەرموودەی مودڕەج جۆرێکە لە جۆرەکانی فەرموودەی زەعیف، و حوکمی شەرعی لێوە وەرناگیرێت.[٩] بە کۆدەنگی زانایان لە فەرموودەناسان و شەرعزانان شت خستنە ناو فەرموودە حەرامە، تەنیا کاتێک وشەیەکی نامۆ ڕونبکرێتەوە ئەو کات ڕێگە پێدراوە.[١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ١٣٠_١٣٤
  2. ^ نزهة النظر في توضیح نخبة الفكر. ابن حجر العسقلاني. تحقيق ناصر بن الهاب المطيري. دار ابن الجوزي. ٢٠١١. لاپەڕە ٦٤_٦٥
  3. ^ دراسات نظرية وتطبيقية في شرح المنظومة البيقونية. بسام عبدالكريم الحمزاوي. مركز علوم الحديث النبوي. ٢٠٠٩. لاپەڕە ٦١_٦٢
  4. ^ سنن ابن ماجه. يزيد بن ماجه. تحقيق ناصر الدين الألباني. مكتبة المعارف. ٢٠٠١. فەرموودەی ١٣٣٣
  5. ^ "الحديث المدرج - گه‌ڕانی Google". www.google.com. Retrieved 2021-04-28.
  6. ^ تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي. جلال الدين السيوطي. تحقيق عبدالوهاب عبداللطيف. بەرگی یەکەم لاپەڕە ٢٧٠
  7. ^ "ما هو الحديث المدرج و ما هو الادراج : الحمد لله". www.alhamdlilah.com. Retrieved 2021-04-28. ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "التفريغ النصي - شرح المنظومة البيقونية - الحديث المدرج - للشيخ محمد حسن عبد الغفار". Islamweb إسلام ويب (بە عەرەبی). Retrieved 2021-04-28.
  9. ^ "موقع جامع شيخ الإسلام بن تيمية - الحديث المدرج - شرح الموقظة". taimiah.net. Retrieved 2021-04-28. ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "الحديث المدرج". islamsyria.com. Retrieved 2021-04-28.