بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرموودەی موعزەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی موعزەل یان موعزەڵ (بە عەرەبی: الحدیث المعضل) بریتییە لەو فەرموودەیەی کە پچڕان لە ڕشتەکەیدا دوو کەس یان زیاتری یەک لە دوای یەک بێت.[١]

بۆ نموونە ئیمامی حاکم دەڵێت:

"أخبرنا أبو بکر بن إبی نصر الداربردی بمرو، حدثنا أحمد بن محمد بن عیسی القاضی، حدثنا القعنبی، عن مالک إنە قد بلغە أن أبا ھریرة قال: قال رسول اللە صلی اللە علییە وسلم "للمملوک طعامە وکسوتە بالمعروف ولا یکلف من العمل إلا ما یطیق."[٢]

واتە، پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم گوتی «ئەو کەسەی کە بەندەیە دەبێ خواردن و بەرگی چاکی بۆ بکرێ، و تەنیا ئەو کارەی پێ بسپێردرێ کە دەتوانێت ئەنجامی بدات» ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەکی موعزەڵە لەبەرئەوەی دوو کەس لە ڕشتەکەیدا نەماون لە نێوان ئیمامی مالیک و ئەبوو ھورەیرە دا، کە ئەوانیش محەممەدی کوڕی عەجلان و باوکییەتی.

حوکمی فەرموودەی موعزەڵ

[دەستکاری]

فەرموودەی موعزەڵ بە کۆدەنگی زانایان فەرموودەیەکی زەعیفە و کاری پێناکرێت، کە ئەو بڕیارەش بەھۆی پچڕانێکی زۆر لە ڕشتەکەیدایە.

دیارترین ئەو کتێبانەی کە فەرموودەی موعزەڵیان تێدایە

[دەستکاری]

١_ کتاب السنن. سعید بن منصور

٢_ کتێبەکانی ابن أبی الدنیا.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی. ٢٠١١
  2. معرفة علوم الحدیث وکمیة أجناسە. أبوو عبداللە الحاکم. تحقیق سید معظم حسین. دار الکتب العلمیة. ٢٠١٦. لاپەڕە ٣٧
  3. تدریب الراوی فی شرح تقریب النواوی. جلال الدین السیوطی. دار الکتاب العربی. ٢٠٠٦