بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرموودەی عەزیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی عەزیز ئەو فەرمودەیەیە کە لەھەموو بەشەکانی ڕشتەکەی دوو کەس یان زیاتر ھەبێت.[١]بۆ نموونە ئەو فەرمودەیەی پێغەمبەر دەفەرموێت (ئیمانی ھیچ کەسێکتان تەواو نابێت تاوەکو من خۆشەویستتر نەبم لەلای لە بابی و کوڕەکەی و گشت خەڵکی) بە عەرەبی (لا یؤمن أحدکم حتی أکون أحب إلییە من والدە ولدە والناس أجمعین)[٢][٣]ئەم فەرموودەیە لەلایەن ھەر یەک لە ھاوەڵان ئەنەس و ئەبو ھورەیرەوە گێڕدراوەتەوە. لە ئەنەسیشەوە ھەر یەک لە قەتادە و عەبدولعەزیزی کوڕی سوھەیب گێڕاویانەتەوە. لە قەتادەوە شوعبە و سەعید و لە عەبدولعەزیزی کوڕی سوھەیبەوە ئیسماعیلی کوڕی عولەیە و عەبدولوارس گێڕاویانەتەوە. واتە ھیچ بەشێک لە بەشەکانی ڕشتەکەی لە دوو کەس کەمتری تێدانییە.[٤]

حوکمی فەرموودەی عەزیز

[دەستکاری]

فەرموودەی عەزیز دەکرێ فەرموودەی سەحیح یان فەرموودەی حەسەن یان فەرموودەی زەعیف بێت.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. النکت علی نزھة النظر. علی الحلبی. دار ابن الجوزی. ١٩٩٢
  2. صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب الإیمان فەرموودەی ١٥
  3. صحیح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانیة. کتاب الإیمان. فەرموودەی ٦٩
  4. تیسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ٣٥
  5. معرفة علوم الحدیث وکمیة أجناسە. أبوو عبداللە الحاکم. تحقیق سید معظم حسین. دار الکتب العلمیة. ٢٠١٦