فەرموودەی مەوزوع
ڕواڵەت
فەرموودەی مەوزوع بریتییە لەو فەرموودەیەی کە دروست کرابێت یان بە درۆ بێت پاڵ درابێتە لای پێغەمبەر.[١][٢][٣][٤]
چۆنییەتی دروستبوونی
[دەستکاری]ئەو کەسانەی فەرموودە دروست دەکەن دوو ڕێگا بەکاردێنن ئەوانیش:
- قسەیەکی خۆی بێنێ و ڕشتەیەکی بۆ دانێت، و بیگێڕێتەوە و بڵێت پێغەمبەر وایگوت.
- قسەی یەکێک لە دانایان یان ھەر کەسێک بێنێت و ڕشتەیەکی بۆ دانێت، و بیگێڕێتەوە و بڵێت پێغەمبەر وایگوت.
چۆنییەتی ناسینەوەی
[دەستکاری]چەند ڕێگایەک ھەیە بۆ ناسینەوەی فەرموودەی مەوزوع بەبێ سەیر کردنی ڕشتەکەی ئەوانیش:
- دانپێدانانی کەسی دروستکەر، وەک نوحی کوڕی ئەبو مریەم کە دانی بەوەدا نا کە فەرموودەی دروست کردووە دەربارەی گەورەیی سووڕەتەکانی قورئان لە ئیبن عەبباسەوە.[٥]
- شتێک کە وەک دانپێدانان بێت، بۆ نموونە لە کەسێکەوە شتێک بگێڕێتەوە کە پێش لەدایکبوونی مردبێت، و ئەو فەرمودەیەش تەنیا لەلای ئەو ھەبێت.
- بەھۆی شتێکەوە لە کەسی گێڕەڕەوەدا، وەک ئەوەی کەسێک شیعە بێت و فەرموودەیەک دەربارەی گەورەیی ئال و بەیت بگێڕێتەوە.[٦]
- بەھۆی شتێک لە فەرموودەکەدا، بۆ نموونە لە ڕووی زمانەوە لاواز بێت یان ڕاشکاوانە پێچەوانەی قورئان بێت.[٧]
ھۆکارەکانی دروستکردنی
[دەستکاری]- بۆ نزیک بوونەوە لە خوا.[٨]
- بۆ سەرخستنی مەزھەب و بیروباوەڕ.
- بۆ تانە دان و ناشیرین کردنی ئیسلام.
- بۆ نزیکبوونەوە لە دەسەڵاتداران.
- بۆ پارە و سامان پەیداکردن.
- بۆ مەبەستی بەناوبانگ بوون.[٩]
دیارترین ئەو کتێبانەی دەربارەی نوسراون
[دەستکاری]- کتاب الموضوعات. ئیبن جەوزی، کۆنترین کتێبە دەربارەی فەرموودەی مەوزوع نوسرابێت.
- اللآلئ المصنوعة فی الأحادیث الموضوعة. جەلالەدین سیوتی، پوختە کردن و بۆ زیادکردنی کتێبەکەی ئیبن جەوزییە.
- تنزییە الشریعة المرفوعة عن الأحادیث الشنیعة الموضوعة. ئیبن عیراق کینانی، پوختەکردنی کتێبەکەی سیوتییە.
حوکمەکەی
[دەستکاری]فەرموودەی مەوزوع خراپترین جۆری فەرموودەی زەعیفە. زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە گێڕانەوەی فەرموودەی مەوزوع حەرامە تەنیا لە کاتی ڕونکردنەوەی ئەوەی کە فەرموودەکە ھەڵبەستراوە.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ تدریب الراوی فی شرح تقریب النواوی. جلال الدین السیوطی. تحقیق عبدالوھاب عبداللطیف. بەرگی یەکەم. لاپەڕە ٢٧٤
- ^ تیسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ١١١_١١٦
- ^ نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی. ٢٠١١ لاپەڕە ٦٠_٦٢
- ^ دراسات نظریة وتطبیقیة فی شرح المنظومة البیقونیة. بسام عبدالکریم الحمزاوی. مرکز علوم الحدیث. ٢٠٠٩. لاپەڕە ٦٧_٦٨
- ^ «الحدیث الموضوع - إسلام ویب - مرکز الفتوی». www.islamweb.net. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «أضواءٌ علی الحدیث الموضوع». ralqalam (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ظاھرة الوضع فی الحدیث الشریف دراسة فی المفھوم، الحکم، الآثار، والمواجھة |». hobbollah.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «تعریف الحدیث الموضوع». موضوع (بە عەرەبی). لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو ]
- ^ التحریر. «الحدیث الموضوع .. تعریفە ودواعی الوضع – بصائر» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «شرح الحدیث الموضوع». www.alukah.net (بە عەرەبی). ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.