بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرموودەی موعەلەق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی موعەلەق بریتییە لەو فەرموودەیەی کە لە سەرەتای ڕشتەکەیەوە کەسێک یان زیاتر لابرا بێت.[١]

شێوەکەی ئەوەیە ئەو کەسەی فەرموودەکە دەگێڕێتەوە ڕاستەوخۆ بڵێت پێغەمبەر یان فڵان ھاوەڵ وایگوت. بۆ نموونە ئیمامی بوخاری دەڵێت (وقال أبوو موسی: غطی النبی صلی اللە علییە وسلم ڕکبتییە حین دخل عثمان).[٢] واتا ئەبوو موسای ئەشعەری دەڵێت "پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم ئەژنۆکانی داپۆشی کاتێک ئیمامی عوسمان ھاتە ژوورەوە " لەم فەرموودەیەدا ئیمامی بوخاری ڕشتەی فەرموودەکەی ھەموو لابردووە تەنیا ھاوەڵەکە نەبێت کە ئەبو موسای ئەشعەرییە.

حوکمی فەرموودەی موعەلەق

[دەستکاری]

فەرموودەی موعەلەق فەرموودەیەکی زەعیفە و ڕەت دەکرێتەوە، بەھۆی لەدەستدانی یەکێک لە مەرجەکانی فەرموودەی سەحیح؛ بەڵام ئەو فەرمودە موعەلەقانەی لە ھەردووک سەحیحی بوخاری و موسلیم دا ھاتوون حوکمی تایبەتیان ھەیە بەم شێوەیە:

  1. ئەگەر بە دەستەواژەی دڵنیاکەرەوە باس کرا وەک: (گوتی) و (باسی کرد) و (گێڕایەوە) بە عەرەبی (قال) و (ذکر) و (حَکی) ئەوا فەرموودەکە سەحیحە و دەبێت کاری پێبکرێت.
  2. ئەگەر بە دەستەواژەی لاوازکەر باس کرا وەک: (گوترا) (باسکرا) (گێڕدرایەوە) بە عەرەبی (قیل) و (حُکی) و (ذُکِر) ئەوا دەکرێت فەرموودەکە فەرموودەی سەحیح یان فەرموودەی حەسەن یان فەرموودەی زەعیف بێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی. ٢٠١١
  2. صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب الصلاة. باب ما یذکر من الفخذ