بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرموودەی موسنەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی موسنەد بریتییە لەو فەرموودەیەی کە بەبێ پچڕان لە ڕشتەکەیدا گەیشتبێتەوە پێغەمبەر.[١]بۆ نموونە پێغەمبەر دەفەرموێت «ئەگەر سەگێک دەمی لە قاپی یەکێکتان نا ئەوا پێویستە حەوت جار بیشوا» بە عەرەبی «إذا شرب الکلب فی إناء أحدکم فلیغسلە سبعا»[٢]ئەم فەرموودەیە ئیمامی بوخاری لە عەبدوڵڵای کوڕی یوسف ئەویش لە ئیمامی مالیک، و ئیمامی مالیکیش لە ئەبو زیناد ئەویش لە ئەعڕەج، کە گوێی لە ئەبوو ھورەیرە بووە گوتوویەتی «پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم وایگوتووە». بەم جۆرە فەرموودەکە ھیچ پچڕانێک لە ڕشتەکەیدا نییە و پاڵ دراوەتە لای پێغەمبەر.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی. ٢٠١١
  2. صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب الوضوء. فەرموودەی ١٧٢
  3. تیسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١. لاپەڕە ١٧٠