فەرموودەی مەرفووع
ڕواڵەت
(لە فەرموودەی مەرفوعەوە ڕەوانە کراوە)
فەرموودەی مەڕفووع (بە عەرەبی: حديث مرفوع) بریتییە لەوە وتانەی کە دراوەتە پاڵ محەممەد لە وتە و کار و بەخشنامە و باسکردن.[١][٢] مەرج نییە فەرموودەی مەڕفووع فەرمودەیەکی سەحیح بێت بەڵکو دەکرێ فەرموودەیەکی مەوسووڵ یان موڕسەل یان مونقەتیع بێت.[٣]
جۆرەکانی فەرموودەی مەڕفووع
[دەستکاری]١_مەڕفووعی وتەیی (قەولی) :وەک ئەوەی ھاوەڵێک بڵێ پێغەمبەر وەھای گوت.
٢ _مەڕفووعی کردەیی (فعلی): وەک ئەوەی ھاوەڵێک بڵێ پێغەمبەر وەھای کرد.
٣ _مەڕفووعی بەخشنامە (تەقریری) :وەک ئەوەی ھاوەڵێک بڵێ شتێک کرا لای پێغەمبەر و ئینکاری ئەو کارەی نەکرد.[٤]
٤_مەڕفووعی باسکردن (وەسفی): بۆ نموونە ئەنەس ڕەزای خوای لێبێت «پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم باشترینی ڕەوشتەکانی ھەبوو» بە عەرەبی «کان النبی صلی اللە علییە وسلم أحسن الناس خلقا»[٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ اختصار علوم الحديث. الحافظ ابن كثير. تحقيق ماهر الفحل. دار الميمان. ٢٠١٠
- ^ شرح نزهة النظر. ملا علي القاري. تحقيق محمد نزار تميم، هيثم نزار تميم. دار الأرقم بن أبي الأرقم. بێ ساڵی چاپ
- ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١
- ^ المفصل شرح الموقظة. عبدالله السعد. دار التوحيد. ٢٠١٨
- ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. فەرموودەی ٦٢٠٣
- ^ صحيح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانية. فەرموودەی ٢١٥٠
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |