بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرموودەی غەریب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی غەریب (بە عەرەبی: حدیث غریب) بریتییە لەو فەرموودەیەی کە تەنیا یەک کەس گێڕابێتییەوە.[١] ئەو یەک کەسە لەھەموو بەشەکانی ڕشتەکەیدا بێت یان لەھەندێک یاخود تەنیا لەبەشێکی ڕشتەکەیدا بێت.[٢]

جۆرەکانی فەرموودەی غەریب

[دەستکاری]

١_فەرموودەی غەریبی ڕەھا (موتڵەق) ئەو فەرموودەیەیە کە لە بنچینەی ڕشتەکەیدا تەنیا کەسێک گێڕابێتییەوە.[٣] بۆ نموونە پێغەمبەری ئیسلام دەڵێت: «بەدڵنیایییەوە کارەکان بە مەبەستەکانی پشتیانەوەن» بە عەرەبی «إنما الأعمال بالنیات»[٤][٥][٦]ئەم فەرموودەیە لە بنچینەی ڕشتەکەیدا تەنیا عومەری کوڕی خەتاب گێڕاوییەتییەوە.

٢_فەرموودەی غەریبی ڕێژەیی (نیسبی) ئەو فەرموودەیەیە کە لە بەشێک لە بەشەکانی ڕشتەکەیدا یان زیاتر تەنیا کەسێک ھەبێت. بۆ نموونە «پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم چوە ناو شاری مەککە و خوددەی لەسەردا بوو» بە عەرەبی «دخل النبی صلی اللە علییە وسلم المکة وعلی رأسە المغفر»[٧][٨]ئەم فەرموودەیە ئیمامی مالیک تەنیا لە زوھرییەوە گێڕاوییەتییەوە.

دیارترین ئەو کتێبانەی فەرموودەی غەریبیان تێدایە

[دەستکاری]

١_مسند البزار

٢_المعجم الأوسط. الطبرانی

دیارترین ئەو کتێبانەی دەربارەی فەرموودەی غەریب نوسراون

[دەستکاری]

١_غرائب مالک. الدارقطنی

٢_الأفراد. الدارقطنی

٣_السنن التی تفرد بکل سنة منھا أھل بلدة. أبوو داود السجستانی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی. ٢٠١١
  2. تیسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١
  3. شرح نزھة النظر. ملا علی القاری. تحقیق محمد نزار تمیم و ھیثم نزار تمیم. دار الأرقم بن أبی الأرقم. بێ ساڵی چاپ
  4. صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب الإیمان. فەرموودەی ١
  5. صحیح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانیة. کتاب الإمارة
  6. سنن أبی داود. تحقیق شعیب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة.
  7. صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب المغازی. فەرموودەی ٤٢٨٦
  8. صحیح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانیة. کتاب الحج. فەرموودەی ٤٥٠