فەرموودەی موتەواتر
فەرموودەی موتەواتر بریتییە لەو فەرموودەیەی کە کۆمەڵێک کەس گێڕاویانەتەوە کە ئەستەمە درۆ بکەن. واتە مێشک ئەوە پەسەند ناکا ئەوانە ڕێککەوتبن لەسەر دروستکردنی ئەو فەرمودەیەیە.[١][٢][٣][٤][٥]
مەرجەکانی فەرموودەی موتەواتر
[دەستکاری]●ژمارەیەکی زۆر ئەو فەرمودەیەیان گێڕابێتەوە. جیاوازی ھەیە لە بارەی ئەو زۆرییەوە، بەڵام ئەوەی زۆربەی زانایان پەسەندی دەکەن ئەوەیە ژمارەیان لە دە کەس زیاتر بێت.[٦]
●ئەو ژمارە زۆرە لە ھەموو بەشێک لە بەشەکانی ڕشتەی فەرموودەکەدا ھەبێت.
●مێشک بە ئەستەمی بزانێت کە ئەو کەسانە درۆ بکەن. وەک ئەوەی لە وڵاتی جیاوازبن و لە ڕەگەز و مەزھەبی جیاوازبن.
●ئەوەی کە دەیگێڕێنەوە پاڵپشت بێت بە یەکێک لەو ھەستەکان وەک بینیمان یان گوێمان لێبوو.[٧][٨]
جۆرەکانی فەرموودەی موتەواتر
[دەستکاری]أ. فەرموودەی موتەواتری وشەیی (لەفزی) ئەو فەرمودەیەیە کە وشەکانی و واتایەکەی موتەواتر بێت. بۆ نموونە پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم دەفەرموێت "ھەرکەسێک بە ئەنقەست درۆ بەدەم منەوە بکات، ئەوا با جێیەک لە جەھەنەمدا بۆخۆی دابنێ" بە عەرەبی "من کذب علی متعمدا فلیتبوأ مقعدە من النار"[٩][١٠][١١][١٢][١٣][١٤][١٥]ئەم فەرموودەیە حەفتاو ھەشت ھاوەڵ گێڕاویانەتەوە ئەم زۆرییە لە بەشەکانی دیکەی ڕشتەکەیدا بەردەوام بووە، و بەڵکو لە ھەندێک شوێندا زیادی کردووە.
ب. فەرموودەی موتەواتری واتایی (مەعنەویی) ئەو فەرمودەیەیە کە تەنیا واتایەکەی موتەواتر بێت. بۆ نموونە زیاتر لە سەد فەرموودە ھەیە کە پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم لە کاتی دوعا کردندا دەستی بەرز کردووەتەوە، بەڵام فەرموودەکان ھەمان بابەت نین بەڵکو بابەتەکان جیاوازن. تەنیا دەست بەرزکردنەوەکە موتەواترە.[١٦][١٧]
حوکمی فەرموودەی موتەواتر
[دەستکاری]فەرموودەی موتەواتر زانستی پێویست (العلم الضروری) واتا زانستی یەقینی (العلم الیقینی) دەگەیەنێت. مرۆڤ ناچارە کە باوەڕی پێبکات و دوودڵ نەبێت لە باوەڕ پێکردنیدا.[١٨][١٩][٢٠]
ناسراوترین ئەو کتێبانەی دەربارەی فەرموودەی موتەواتر نوسراون
[دەستکاری]■الأزھار المتناثرة فی الأخبار المتواترة. جلال الدین السیوطی.
■قطف الأزھار. جلال الدین السیوطی.
■نظم المتناثر فی الأخبار المتواتر. محمد بن جعفر الکتانی.[٢١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ تسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١
- ^ نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی
- ^ معرفة علوم الحدیث وکمیة أجناسە. أبوو عبداللە الحاکم. تحقیق سید معظم حسین. دار الکتب العلمیة. ٢٠١٦
- ^ معرفة علوم الحدیث. ابن صلاح. دار الغد الجدید. ٢٠١١
- ^ الباعث الحثیث شرح اختصار علوم الحدیث. أحمد شاکر. دار الکتب العلمیة. ٢٠١٣
- ^ تدریب الراوی فی شرح تقریب النواوی. جلال الدین السیوطی. دار الکتاب العربی. ٢٠٠٦
- ^ «الحدیث المتواتر - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «تعریف الحدیث المتواتر». www.alukah.net (بە عەرەبی). ٦ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة. کتاب العلم. فەرموودەی ١١٠
- ^ سنن أبی داود. تحقیق شعیب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة
- ^ سنن الترمذی. عیسی بن سورة الترمذی. تحقیق شعیب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة
- ^ سنن ابن ماجە. تحقیق شعیب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة
- ^ سنن الدارمی. دار الفکر ١٩٧٣
- ^ صحیح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانیة. کتاب الزھد
- ^ مسند الإمام أحمد. تحقیق شعیب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة. ٢٠٠٨
- ^ «ص206 - کتاب الوجیز فی أصول الفقە الإسلامی - أولا الحدیث المتواتر - المکتبة الشاملة الحدیثة». al-maktaba.org. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ھل منکر الحدیث المتواتر یکفر، ومنکر الآحاد لا یکفر؟ | موقع الشیخ صالح بن فوزان الفوزان». alfawzan.af.org.sa. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ما ھو الحدیث المتواتر». موضوع (بە عەرەبی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو ]
- ^ «الحدیث المتواتر .. شروطە وأنواعە - موقع مقالات إسلام ویب». www.islamweb.net. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «» الإجابة علی الأسئلة العقائدیة» مرکز الأبحاث العقائدیة». www.aqaed.com. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «نظم المتناثر من الحدیث المتواتر - الکتانی، الشیخ محمد جعفر - کتابخانە مدرسە فقاھت». lib.eshia.ir (بە فارسی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.