فەرموودەی مەتڕوک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی مەتڕوک بریتییە لەو فەرموودەیەی کە ڕشتەکەی کەسێکی تۆمەتبار بە درۆی تێدابێت.[١][٢][٣]

ھۆکارەکانی تۆمەتبارکردن بە درۆ بریتین لە:

    ●ئەو فەرمودەیەیە تەنیا ئەو کەسە بیگێڕێتەوە و پێچەوانەی بنەما ناسراوەکانی شەرع بێت.

    ●ئەو کەسەی فەرموودەکە دەگێڕێتەوە لە ژیانی ئاسایدا ناسرابێت بە درۆکردن بەڵام درۆی لە فەرموودەدا لێ نەبیستراوە.

ئیمامی بوخاری لە تاریخ الکبیر دەڵێ حدثنا حامد بن داود، قال حدثنا أسید بن زید، ھن عمرو بن شمر الجعفی الکوفی، عن جابر، عن أبی الطفیل، عن علی وعمار قالا "کان النبی صلی اللە علیە وسلم یقنت فی الفجر، ویکبر یوم عرفة من صلاة الغداة، ویقطع صلاة العصر آخر أیام التشریق"[٤] واتا "پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم قونوتی لە نوێژی بەیانیاندا دەخوێند، و لە دوای نوێژی بەیانی ڕۆژی عەرەفەوە دەستی بە اللە أکبر کردن دەکرد، و لە ئەییامی تەشریقدا _سێ ڕۆژی دوای چەژنی قوربان_ نوێژی عەسر کورت دەکردەوە" لە ڕشتەی ئەم فەرموودەیەدا عەمری کوڕی شەمیری جوعفی ھەیە کە ھەریەک لە ئیمامی نەسائی و دارەقوتنی پێیان گوتووە (متروک الحدیث)[٥]. بەم ھۆیەوە فەرموودەکە بووە بە فەرموودەیەکی مەتڕوک.[٦]

حوکمی فەرموودەی مەتڕوک[دەستکاری]

فەرموودەی مەتڕوک دوای فەرموودەی مەوزوع خراپترین جۆری فەرموودەیە، و بەھیچ شێوەیەک کاری پێناکرێت.[٧][٨][٩][١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "تعریف الحدیث المتروک". web.archive.org. 2018-11-12. Retrieved 2021-03-13.
  2. ^ نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی. ٢٠١١
  3. ^ "الموسوعة الشاملة - علوم الحدیث فی ضوء تطبیقات المحدثین النقاد". web.archive.org. 2019-03-22. Retrieved 2021-03-13.
  4. ^ التاریخ الکبیر. محمد ابن إسماعیل البخاری
  5. ^ میزان الإعتدال. محمد ابن عثمان الذھبی. دار المعرفة بەرگی ٣. لاپەڕە ٢٦٨
  6. ^ "التفریغ النصی - شرح المنظومة البیقونیة - الحدیث المتروک والموضوع - للشیخ محمد حسن عبد الغفار". Islamweb إسلام ویب (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-13.
  7. ^ "الموقع الرسمی لسماحة الشیخ عبد اللە بن عبد الرحمن الجبرین رحمە اللھ". www.ibn-jebreen.com. Retrieved 2021-03-13. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ تدریب الراوی فی شرح تقریب النواوی. جلال الدین السیوطی. دار الکتاب العربی. ٢٠٠٦
  9. ^ "موقع جامع شیخ الإسلام بن تیمیة - الحدیث المتروک - شرح منظومة ألقاب الحدیث". taimiah.net. Retrieved 2021-03-13. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "المتروک والمنکر والمعلل - معھد آفاق التیسیر للتعلیم عن بعد". www.afaqattaiseer.net. Retrieved 2021-03-13.