فەرموودەی زەعیف
فەرموودەی زەعیف بەو فەرمودەیە دەگوترێ کە یەکێک یان زیاتر لە مەرجەکانی فەرموودەی حەسەنی تێدا نەبێ[١][٢][٣][٤]پلەی فەرموودەی زەعیف دەگۆڕێ بە پێی لاوازی گێڕەرەوەکانی، هەیانە زەعیفە، هەیانە زەعیف جدەن، لەگەڵ فەرموودەی واهی و فەرموودەی مونکەڕ. خراپترین جۆریشی بریتیە لە فەرموودەی مەوزوع.[٥] [٦][٧]
دابەشکردنی فەرموودەی زەعیف دووجۆرە[دەستکاری]
١_فەرموودەی زەعیف بەھۆی پچڕان لە ڕشتەکەیدا وەک: فەرموودەی موعەلەق، فەرموودەی مورسەل، فەرموودەی موعزەڵ، فەرموودەی مونقەتیع.[٨]
٢_فەرموودەی زەعیف بەھۆی تانەدان لە گێڕەرەوە وەک: فەرموودەی مەوزوع، فەرموودەی مونکەڕ، فەرموودەی مەتڕوک، فەرموودەی شاز.[٩]
حوکمی ئیش کردن بە فەرموودەی زەعیف[دەستکاری]
زانایان جیاوازن لە ئیش کردن بە فەرموودەی زەعیف بەڵام ئەوەی زۆرینەی زانایانی لەسەرە ئەوەیە کە دەکرێ ئیش بە فەرموودەی زەعیف بکرێ بە سێ مەرج:
- فەرموودەکە زۆر لاواز نەبێ.
- لەژێر بنچینەیەکی ئیش پێکراو جێی ببێتەوە.
- لە کاتی ئیش پێکردن وانەزاندرێ کە ئەو فەرموودەیە سەحیحە.[١٠][١١][١٢]
ناسراوترین ئەو کتێبانەی فەرموودەی زەعیفیان تێدایە:[دەستکاری]
كتاب الضعفاء. ابن حبان
ميزان الإعتدال. الذهبي
الكامل في ضعفاء الرجال. ابن عدي
الضعفاء. العقيلي
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "تعريف الحديث الضعيف". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-02-28.
- ^ شرح الزرقاني على البيقونية. محمد عبدالباقي الزرقاني. دار الكتب العلمية. ٢٠٠٤
- ^ الباعث الحثيث شرح اختصار علوم الحديث. أحمد شاكر. مكتبة المعارف. ١٩٩٦
- ^ تيسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١
- ^ المنار المنيف في الصحيح والضعيف. ابن قيم الجوزية. تحقيق يحيى بن عبدالله الثمالي . دار عطاءات العلم. ٢٠١٩
- ^ "شرح تعريف الحديث الضعيف". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2020-08-20. Retrieved 2021-02-28.
- ^ علوم الحديث. ابن صلاح. دار الغد الجديد. ٢٠١١
- ^ معرفة علوم الحديث. أبو عبدالله الحاكم. تحقيق سيد معظم حسين. دار الكتب العلمية. ٢٠١٦
- ^ الكفاية في علم الرواية. خطيب البغدادي. دار الكتب العلمية. ٢٠١٢
- ^ "الحديث الضعيف روايته وحكم العمل به". www.saaid.net. Retrieved 2021-02-28.
- ^ تدريب الراوي في شرح تقريب النواوي. جلال الدين السيوطي. دار الكتاب العربي. ٢٠٠٦
- ^ الحديث الضعيف وحكم الاحتجاج به. عبدالكريم خضير. دار المنهاج. ٢٠٠٣
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەرموودەی زەعیف تێدایە. |