فەرموودەی مەقتووع
ڕواڵەت
(لە فەرموودەی مەقتوعەوە ڕەوانە کراوە)
فەرموودەی مەقتوع بریتییە لەو فەرموودەیەی کە کارێک یان وتەیەک دەداتە پاڵ شوێنکەوتوێک (تابیعییەک).[١][٢][٣]
جۆرەکانی فەرموودەی مەقتوع:
- فەرموودەی مەقتوعی وتەیی (قەولی) وەک ئەوەی فەرموودەکە بڵێ فڵان شوێنکەوتوو (تابعی) وایگوت. بۆ نموونە حەسەنی بەسری دەربارەی نوێژ لەدوای بیدعییە چییەوە دەڵێ (نوێژی لەدوا بکە و بیدعەکەی لەسەر خۆی) بە عەرەبی (صلِّ وعلییە بدعتە).[٤][٥]
- فەرموودەی مەقتوعی کردەیی (فعلی) وەک ئەوەی فەرموودەکە بڵێ فڵان شوێنکەوتوو (تابعی) وای کرد. بۆ نموونە ئیبڕاھیمی کوڕی محەممەد کوڕی مونتەشیر دەڵی (مەسروق پەردەی بە نێوان خۆی ماڵو منداڵیدا دەدا، وخەریکی نوێژکردن دەبوو، وازی لە ئەوان و دنیاکەیان دەھێنا) بەعەرەبی (کان مسروق یرخی الستر بینە وبین أھلە، ویقبل علی صلاتە، ویخلیھم ودنیاھم).[٦][٧]
حوکمی فەرموودەی مەقتوع
[دەستکاری]فەرموودەی مەقتوع نابێ بە بەڵگە و حوکمی شەرعی لێوە وەرناگیرێ ئەگەر ڕشتەکەشی تەواو بێ و فەرموودەکە سەحیحیش بێ. بەڵام بەزۆری بۆ ڕونکردنەوەی قورئان و فەرموودەکان بەکاردەھێنرێت.[٨][٩]
ناسراوترین ئەو کتێبانەی فەرموودەی مەقتوعیان تێدایە.
- مصنف. ابن أبی شیبة
- مصنف. عبدالرزاق الصنعانی
- تفسیر الطبری
- تفسیر ابن أبی حاتم
- تفسیر ابن المنذر.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «المقصود بالحدیث المقطوع صحیح الإسناد - إسلام ویب - مرکز الفتوی». www.islamweb.net. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ تیسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١
- ^ النکت علی نزھة النظر. علی الحلبی. دار ابن الجوزی. ١٩٩٢
- ^ «إطلاق مصطلح (المقطوع) علی الحدیث المنقطع | الموقع الرسمی لمعالی الشیخ عبد الکریم بن عبد اللە الخضیر - حفظە اللە تعالی -». shkhudheir.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ صحیح البخاری. محمد ابن إسماعیل. الطبعة السلطانیة
- ^ «ھل ھناک فرق بین المنقطع والمقطوع ؟». www.al-albany.com (بە عەرەبی). لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ حلیة الأولیاء. أبوو نعیم
- ^ «الموقع الرسمی لفضیلة الشیخ / محمد بن صالح بن عثیمین رحمة اللە تعالی - ھل یعمل بالحدیث الموقوف؟ وھل یعتبر الحدیث المقطوع من الأحادیث الضعیفة ؟». binothaimeen.net. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «شرح البیقونیة: الحدیث المقطوع». www.alukah.net (بە عەرەبی). ١١ی شوباتی ٢٠١٩. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «أنواع الحدیث باعتبار منتھی السند 2-2 - موقع مقالات إسلام ویب». www.islamweb.org. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.