فەرموودەی موڕسەل
فەرموودەی موڕسەل ئەو فەرمودەیەیە کە لە کۆتایی ڕشتەکەی دوای تابیعی (شوێنکەوتوو) پچڕانێک ھەبێت.[١][٢] شێوەکەی ئەوەیە کە تابیعی (شوێنکەوتوو) بڵێ پێغەمبەر وایگوت یان وای کرد یان واکرا. ئەمە شێوەکەیەتی لەلای فەرموودەناسان بەڵام فەرموودەی موڕسەل لای شەرعزان و ئوسوڵییەکان گشتگیرترە و بریتییە لەوەی کە ڕشتەکەی پچڕابێ پچڕانەکە لە ھەر شوێنێبێت.[٣][٤]
حوکمی فەرموودەی موڕسەل
[دەستکاری]١. کاری پێناکرێ لەلای زۆربەی فەرموودەناسان و زۆرێک لە شەرعزانان بەڵگەشیان ئەوەیەکە ڕاوی لابراو ناناسرێ لەوانەیە یەکێک نەبێ لە ھاوەڵان. ٢. کاری پێدەکرێ لەلای سێ ئیمامەکە ئەبووحەنیفە، مالیک، ئەحمەد. بەمەرجێک ئەوەی ئیڕسالەکە دەکا جێی متمانە بێت و ئەوەی لێشی دەگێڕێتەوە بەڵگەشیان ئەوەیە کە تابیعی جێی متمانە ئەستەمە بڵێ پێغەمبەر وایگوت تەنھا ئەگەر لە کەسێکی جێی متمانەوە گوێی لێ بوبێت.[٥] ٣. کاری پێدەکرێ بە چەند مەرجێک لای ئیمامی شافیعی و ھەندێک لە زانایان أ. ئەو کەسەی ئیڕسالەکە دەکا لە گەورە تابیعیان بێت. ب. ئەگەر ناوی کەسێکی ھێنا ناوی کەسێکی جێی متمانە بێنێ. ج. ئەگەر زانا گەورەکان ھاوڕابوون لە گێڕانەوەی. لەگەڵ ئەو سێ مەرجە یەکێک لەو مەرجانەشی تێدا بێت. ●فەرموودەکە بەجۆرێکی تر بە موسنەدی گێڕدرابێتەوە. ●بە جۆرێکی تری موڕسەل گێڕدرابێتەوە لەلایەن کەسێکی ترەوە. ●ھاوڕایی ھەبێ لەگەڵ وتەی ھاوەڵێکدا. ●زۆربەی زانایان فەتوایان پێدابێ.
موڕسەلی ھاوەڵ(سەحابە) ئەوەیە کە ھاوەڵێک باسی وتەیەک یان کارێکی پێغەمبەر بکات بەڵام گوێی لێنەبووە یان ئامادەی کارەکە نەبووە. بەھۆی بچووکی تەمەنی یان درەنگ مسوڵمان بوونی یان ئامادە نەبونی وەک ھاوەڵان ئیبن عەباس و ئیبن زوبەیر و عائیشە و ئەبوو ھورەیرە.[٦]
حوکمی موڕسەلی ھاوەڵ(سەحابە):
ئەوەی زۆرینەی زانایانی لەسەرە ئەوەیە کە موڕسەلی ھاوەڵ سەحیحە و کاری پێدەکرێ.[٧]
ناسراوترین ئەو کتێبانەی لەسەر فەرموودەی موڕسەل نوسراون
[دەستکاری]١.المراسیل. أبوو داود
٢.المراسیل. ابن أبی حاتم
٣. جامع التحصل لأحکام المراسیل. العلائی[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ معرفة علوم الحدیث وکمیة أجناسە. أبوو عبداللە الحاکم. تحقیق أحمد فارس السلوم. دار ابن حزم. ٢٠٠٣
- ^ تیسیر مصطلح الحدیث. الدکتور محمود طحان. مکتبة المعارف. ٢٠١١
- ^ المراسیل. أبوو داود. تحقیق شعیب الأرناؤوط. مؤسسة الرسالة
- ^ الرسالة. الإمام الشافعی. تحقیق أحمد شاکر. مطبعة مصطفی البابی الحلبی. ١٩٤٠
- ^ «ما ھو الحدیث المرسل». موضوع (بە عەرەبی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «معنی الحدیث المرسل | الموقع الرسمی لمعالی الشیخ عبد الکریم بن عبد اللە الخضیر - حفظە اللە تعالی -». shkhudheir.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ تدریب الراوی فی شرح تقریب النواوی. جلال الدین السیوطی. دار الکتاب العربی. ٢٠٠٦
- ^ «الحدیث المرسل: مفھومە، حجیتە، آثارە الفقھیة». www.alukah.net (بە عەرەبی). ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.