بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرموودەی مونقەتیع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی مونقەتیع بریتییە لەو فەرموودەیەی کە پچڕانێک لە ڕشتەکەیدا ھەبێت، پچڕانەکە بە ھەر شێوەیەک بێت. بە مەرجێک پچڕانەکە فەرموودەکە نەکات بە فەرموودەی موعەلەق یان فەرموودەی موڕسەل یان فەرموودەی موعزەڵ.[١][٢]

بۆ نموونە ئیمامی حاکم دەڵێت (حدیثا أبوو النضر محمد بن یوسف الفقییە، ثنا محمد بن سلیمان الحضرمی، حدثنا محمد بن سھل، حدثنا عبدالرزاق، قال ذکر الثوری عن أبی إسحاق عن زید بن یثیع عن حذیفة قال، قال ڕسول اللە صلی اللە علییە وسلم «إن ولیتموھا أبا بکر فقوی أمین، لا تأخذە فی اللە، وإن ولیتموھا علیا فھاد مھدی، یقیمکم علی طریق مستقیم»).[٣] واتا پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم دەفەرموێت «ئەگەر خیلافەت بدەنە دەست ئەبوبەکر ئەوا کەسێکی بەھێز و جێمتمانییە، و لەبەر خاتری خوای گەورە لە لۆمەی لۆمە کار ناترسێت. خۆ ئەگەر خیلافەت بدەنە دەست عەلی ئەوا کەسێکی ڕێنوێنیکراو و ڕێنوێنیکەرە، دەتانخاتە سەر ڕێی ڕاست.» لە ڕشتەی ئەم فەرموودەیەدا پچڕانێک ھەیە لە نێوان سەوری و ئەبو ئیسحاقدا.

حوکمی فەرموودەی مونقەتیع

زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی فەرموودەی مونقەتیع فەرموودەیەکی زەعیفە و کاری پێناکرێت بەھۆی لەدەستدانی یەکێک لە مەرجەکانی فەرموودەی سەحیح.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ تدریب الراوی فی شرح تقریب النواوی. جلال الدین السیوطی. دار الکتاب العربی. ٢٠٠٦
  2. ^ نزھة النظر فی توضیح نخبة الفکر. ابن حجر العسقلانی. تحقیق ناصر بن الھاب المطیری. دار ابن الجوزی. ٢٠١١
  3. ^ معرفة علوم الحدیث وکمیة أجناسە. أبوو عبداللە الحاکم. تحقیق سید معظم حسین. دار الکتب العلمیة. ٢٠١٦. لاپەڕە ٢٨_٢٩