فەرموودەی مەعڕووف
ڕواڵەت
فەرموودەی مەعڕووف بریتییە لەو فەرموودەیەی کە کەسێکی جێی متمانە جیاواز لە کەسێکی لاواز گێڕابێتییەوە.[١] ئەم پێناسەیە بەرامبەری پێناسەی دووەمی فەرموودەی مونکەڕە.
بۆ نموونە ئیبن عەبباس دەڵێت «ھەر کەسێک نوێژەکانی بکات، و زەکاتی ماڵەکەی بدات، و حەجی ماڵی خوا بکات، و ڕۆژوەکانی بگرێت، و ڕێزی میوان بگرێت، ئەوا دەچێتە بەھەشتەوە» بە عەرەبی «من أقام الصلاة، و آتی الزکاة، و حج البیت، و صام، و قری الضیف، دخل الجنة» ئەم فەرموودەیە کەسانی جێی متمانە وەک فەرموودەیەکی مەوقووف لە ئیبن عەبباسەوە گێڕاویانەتەوە. نەک وەک فەرموودەیەکی مەڕفوع. کە فەرموودەکە بە مەڕفوعی نموونەیە بۆ فەرموودەی مونکەڕ.
حوکمی فەرموودەی مەعڕووف
[دەستکاری]فەرموودەی مەعڕووف جۆرێکە لە جۆرەکانی فەرموودەی سەحیح، و حوکمی شەرعی لێوە وەردەگرێت و پێویستە کاری پێبکرێت.[٢]