دەروازە:ھۆڵیوود
بەخێربێن
_
پێشەکیسینەمای ئەمریکی ناسراو بە ھۆڵیوود (بە ئینگلیزی: Hollywood) لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە کاریگەری زۆری لەسەر پیشەسازی فیلم ھەبووە. لە ڕاستیدا سینەمای ئەمریکی بە خێرایی بوو بە ھێزێکی باڵادەست لەم پیشەسازییە سەرھەڵداوەدا. دوای ئەوە سینەمای ئەمریکی لە ساڵی ١٩١٣ تا ١٩٦٩ زۆر گەشەی کرد. لە ئێستادا ھۆلیوود بە سینەمایەکی فرانتەیشناڵ دادەنرێت. سینەمای ئەمریکی یەکێکە لە پیشەسازییە گرنگەکانی فیلم لە جیھاندا. ئەم سینەمایە نەک تەنھا لە ڕووی توانای پیشەسازی و تەکنیکییەوە، بەڵکو لە ڕووی جۆراوجۆری چەشن و شێواز و ڕەوتەوە بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین سینەمای نەتەوەیییەکانی جیھان دادەنرێت. وتاری ھەڵبژێردراووۆڵ-ئی (بە ئینگلیزی: Wall-E) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی کۆمیدی و زانستی و خەیاڵییە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە. فیلمەکە باس لە نەمانی ژیان دەکات لەسەر زەوی، مرۆڤەکان ڕۆیشتوون بۆ ھەسارەیەکی تر و لەوێ ژیان بەسەردەبەن، زەوی ھەمووی وێران بووە، بەڵام ڕۆبۆتێک بەناوی «WALL-E» بەھۆی زیرەکی خۆیەوە ماوە و ھەر ئیشدەکات، ئەو ڕۆبووەتە ڕۆژانە زبڵ کۆدەکاتەوە و شێوەی چوارگۆشەیان لێ دروستدەکات و دەیانکاتە بینا. ئەم ڕۆبۆتە شوێنی پشووی خۆی ھەیە و، ھەر کە شەو دادێت دەچێتەوە شوێنەکەی خۆی، ڕۆبووەتەکە تەلەڤیزیۆنی ھەیە و گوێ لە گۆرانی دەگرێت و سەیری فیلم دەکات و ھەروەھا دەشخەوێت تا ڕۆژ دەبێتەوە، کە ڕۆژدەبێتەوە دەچێتە بەر خۆرەکە و خۆی بارگاوی دەکاتەوە، ئەوە ئیشی ڕۆژانەی خۆیەتی، ھەروەھا سیسرکەیەکیش ماوە لەگەلی. ڕۆژێک مرۆڤەکان کەشتییەکی ئاسمانی دەنێرنە سەر زەوی بۆ ئەوەی بزانن ھیچ شتێک ماوە تا دووبارە ژیان دروستبکەنەوە، کەشتییەکە ڕۆبۆتێک دەنێرێتە سەر زەوی کە کارەکەی پشکنینە، دواتر ئەم ڕۆبووەتە لەگەڵ «وۆڵ-ئی»یەکتر دەبینن، سەرەتا ڕۆبووەتەکە دەیەوێت «وۆڵ-ئی» بکوژێت بەڵام دواتر پێکەوەدەگونجێن و «وۆڵ-ئی» عاشقی ڕۆبووەتەکە دەبێت. دوای ئەوە ڕوەکێک دەدۆزنەوە کە «وۆڵ-ئی» ھەڵی گرتووە، ئەم ڕوەکە وا لە ڕۆبووەتەکەی تر کە لە کاربکەوێت و، دواتر کەشتییە ئاسمانییەکە کۆمەڵێک ڕۆبۆت دەنێرن بۆ ئەوەی ڕۆبووەتەکە لەگەڵ خۆیان ببەن و «وۆڵ-ئی»یش بەدوایان دەکەوێت و خۆی بە کەشتییەکەوە ھەڵدەواسێت و دەچن، لە شوێنی مرۆڤەکان کۆمەڵێک ڕووداوی تر ڕوودەدات، لەکۆتایییەکەیدا مرۆڤەکان دەگەڕێنەوە سەر زەوی. پۆستەری نایابپۆستەری هەڵبژێردراووتارژانەری ڕۆژاوایی (بە ئینگلیزی: Western) چەشنێکی ھونەرییە کە لە فیلم، تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ، یارییە ڤیدیۆیییەکان، وێژە، نیگارکێشان و ھونەرە بینراوەکانی دیکەدا بەکاردەھێنرێت. چیرۆکەکانی ئەم ژانەرە زیاتر لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەم و لە ئەمریکای کۆن لە دوای شەڕی ئەلامۆ لە ساڵی ١٨٣٦ و بە تایبەتی دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٦٥ و کۆمەڵکوژی بریندار لە ساڵی ١٨٩٠ ڕوودەدەن. ھاوکات لەگەڵ مۆسیقای جاز و ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم، ڕۆژاوایی ڕەسەنترین شێوەی ھونەرە کە لە ئەمریکا سەریھەڵداوە. ھەندێک پێیان وایە کە ڕۆژاوایی ڕەسەنترینی ھەموو ژانەرەکانە. سینەما لەگەڵ ڕۆژاوایییەکان دەست پێدەکات و چەمکی «بزووتنەوە» وەک جەوھەری سینەما بنەمای گێڕانەوە و ڕێکخستنی سینەمایە. بە بڕوای ئاندرێ بازن، بیردۆزی گەورەی سینەما، ئەگەر سینەما بە مانای جووڵە بێت، ئەوا ڕۆژاوایی باشترین نموونەی سینەما و دەرکەوتن و دەرھێنانی سینەمایە. ھیچ فۆرمێکی ھونەری تر نەیدەتوانی بۆ دەیان ساڵ بە کەمترین کێشەوە کار بکات و ھەموو جارێک ناوازەتر و پاکتر دەربکەوێت. ڕۆژاوایی لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە تا شەستەکان بەناوبانگترین ژانەری سینەمای ھۆڵیوود بوو. وتارئەڤەتار: ڕێگەی ئاو (بە ئینگلیزی: Avatar: The Way of Water) فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جەیمز کامێرۆن لەساڵی ٢٠٢٢ نمایشکراوە. ئەم فیلمە درێژەی فیلمی ئەڤەتار ١ و بە بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی ئەڤەتار دادەنرێت. کامیرۆن و جۆن لانداو بەرھەمھێنەری فیلمەکەن و سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن کامیرۆن و ڕیک یافا و ئاماندا سیلڤەر لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە لەگەڵ جۆش فریدمان و شەین سالیرنۆ نووسراوە. کاستی فیلمەکە بریتین لە سام وۆرسینگتن، زۆی سالدانیا، ستیڤن لۆنگ، جوڵز دەیڤید مۆر، سی سی ئێچ پاوندەر، جیۆڤانی ڕیبیسی، دیلیپ ڕاو و مات جیراڵد ڕۆڵی خۆیان لە فیلمی یەکەمەوە دووبارە دەکەنەوە، سیگۆرنی ویڤەر لە ڕۆڵێکی جیاوازدا دەگەڕێتەوە. کامیرۆن لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕایگەیاندبوو کە ئارەزووی دروستکردنی بەدواداچوونی فیلمی ئاڤاتاری ھەیە ئەگەر سەرکەوتوو بێت. دوای سەرکەوتنی گەورەی فیلمی یەکەم، لە ساڵی ٢٠١٠ دوو بەشی دیکەی لە فیلمەکە ڕاگەیاند، ئەو پلانی هەبوو کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕێگای ئاوی بڵاوبکاتەوە. بەڵام ڕاگەیاندنی سێ بەشی نوێ، پێویستی بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ تۆمارکردنی دیمەنی ژێر ئاو هەبوو کە پێشتر نەکرابوو، دەرەنجام ئەمەش بووە ھۆی دواکەوتنێکی زۆر لە پەرەپێدانی فیلمەکە، لە پێناو ئەوەی کە کاتێکی زیاتر بدرێت بە ستافەکە بۆ کارکردن لەسەر نووسینی سیناریۆ و پێش بەرھەمھێنان و کاریگەرییە بینراوەکان. وێنەگرتنی سەرەکی فیلمەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٧ لە مانھاتن بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیپێکرد و وێنەگرتنی سەرەکیش ھاوکات لەگەڵ ئاڤاتاری ٣ لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە نیوزیلاند دەستیپێکرد. دوای سێ ساڵ لە وێنەگرتنی فیلم لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ کۆتایی ھات. ئەم فیلمە بە بودجەی ٣٥٠-٤٠٠ ملیۆن دۆلار دروستکراوە و یەکێکە لە گرانترین فیلمەکانی مێژوو. وتاری نایابپیانۆژەنەکە (بە ئینگلیزی: The Pianist) فیلمێکی ژیاننامەیی، شەڕ و درامییە. لەدەرھێنانی ڕۆمان پۆلانسکییە. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ڕۆنالد ھاروودەوە نووسراوە. ئادریان برودی ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکە دەبینێت کە ڕۆڵی پیانۆژەن و ئاوازدنەری پۆڵەندی ولادیسلاو شپیلمان دەبێنێت. فیلمەکە لە کتێبی ژیاننامەیی پیانۆژەکەنە (The Pianist) کە بیرەوەری شەڕی جیھانی دووەمی پیانۆژەنە پۆڵەندی و جوولەکەیە کە شپیلمانە. فیلمەکە لە ئەڵمانیا، بەریتانیا، پۆلەندا و فەڕەنسا بەرھەمھێنراوە.
ژیاننامەی هەڵبژێردراودوەین دۆگلاس جۆنسۆن (بە ئینگلیزی: Dwayne Johnson) کە ھاوکات بە ناوی گۆڕەپان وە بە ناوە گۆڕەپانییەکەی دەناسرێت زە ڕۆک. (لەدایکبووی ٢ مایۆی ١٩٧٢)، ئەکتەرێکی ئەمریکی و کەنەدییە، ھەروەھا بەرھەمھێن و زۆرانبازێکی لێھاتووی نیمچە خانەنیش کراوە، ڕێکەوتنی لەگەڵ دەبلیوو دەبلیوو ئی واژوو کردووە. جانسن لە دایکێکی ساموایی و باوکێکی سکۆتلەندی لەدایک بووە. بەھۆی ئەوەی باوکی بە کەنەدی ھەژمار دەکرا جانسن لە ساڵی ٢٠٠٩ مافی مانەوەی کەنەدی پێدرا. جانسن لە ساڵی ١٩٩٩ەوە دەستی کردووە بە نواندن. لە ٢٠٠٤ وازی لە زۆرانبازیدا ھێنا تاکو بتوانێ سەرنج لەسەر کاری نواندن بکات. جانسن لە چەندان فیلمی بەناوبانگ دەرکەوت وەک (The Scorpion King) کە ئەمە بە فیلمێکی سەرکەوتووی ئەم ئەکتەرە دانرا. ھەروەھا فیلمەکانی The Mummy Returns , The Other Guys,Journey 2. جگە لەمانەش دەرکەوتنی لە فیلمی خێرا و تووڕە ٧ دا ھەبوو. ھەروەھا لە فیلمی سان ئەندریاس کە ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو وە سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستھێنا لە بۆکس ئۆفیس. وێنەی هەڵبژێردراووێنەی نایابچیرۆکی هەڵبژێردراوچیرۆکی فیلمی بەستوو: پانۆرامای ھەڵبژێردراوپۆلی فیلمەکانپۆلی خەڵاتەکان
چەشنەکاننادیاریی - خەیاڵی زانستی - خەیاڵیی تاریک فابل - ئەفسانە - ڕیالیزمی سیحری ئیسێکای - خەیاڵ - ژیاننامەیی درامای مێژوویی - ترسناک - ترس و مانەوە ھەستبزوێن - ڕۆژاوایی - نوار
زانیاریکۆمەڵێک زانیاری لەسەر فیلمەکان:
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |