ئەڤەتار (فیلمی ٢٠٠٩)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Avatar
ئەڤەتار
دەرھێنەرجەیمز کامیرۆن
بەرھەمھێنەرجەیمز کامیرۆن
جۆن لاندۆ
نووسینجەیمز کامیرۆن
کاستسام وۆرسینگتن
زۆو سالدانا
ستێفان لانگ
میشێڵ ڕۆدریگوێز
سیگۆرنی ویڤەر
جیۆڤانی ڕیبسی
جۆل دەیڤد موور
س. س. ھ. پۆندەر
وێز ستودی
لاز ئەلۆنسۆ
مۆسیقاجەیمز ھۆرنەر
دەستکاریجەیمز کامیرۆن
جۆن ڕیفوا
ستێفان ئـ. ڕیڤکین
ستۆدیۆ(کان)ڵایت ئینتەرتەیمێنت هاوبەشانی فیلمی ئینجینەس
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەفۆکسی سەدەی ٢٠ـەم
ڕێکەوتی دەرچوون١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩لەندەن
١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ویلایەتە یەکگرتووەکان
ماوەی فیلم١٦٢ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٣٧ میلیۆن دۆلار
داھات$٢٬٧٨٨ میلیارد دۆلار

ئەڤەتار فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەمریکییە، دەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٩ی جەیمز کامێرۆنە. چیرۆکی ئەم فیلمە دەچێ بۆ ساڵی ٢١٥٤ لە داھاتوودا، ئەم فیلمە ٢٣٧ ملیۆن دۆلاری تێچووە، و لە نوێترین تەکنیکەکانی فیلمسازکردن کەڵکی لێ وەرگیراوە، کامێراکانی ئەم فیلمە بەتایبەتی دروستکراون، و بە شێوەکانی ٢ ڕەھەندی و ٣ ڕەھەندی بۆ بینین ئامادەکراوە. چیرۆکی ئاڤاتار لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد، کاتێک جەیمز کامیرۆن ٨٠ پەڕەی لە فیلمەکە نووسی. بڕیار وابوو وێنەگرتنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەست پێ بکات لەدوای تەواوبوونی فیلمی تایتانیک و لە ساڵی ۱۹۹٨ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئەو کاتە تەکنەلۆژیا ھێندە پێشکەوتوو نەبووە کە لە ئاست بەرھەمھێنانی دیمەنەکانی ئەو فیلمە بێت. فیلمەکە لە لەندەن لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخش کرا، و لە ١٦ی کانوونی دووەمیش لە ھەموو جیھان و ١٨ی ھەمان مانگیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخش کرا، فیلمەکە چەند تۆمارێکی بۆکس ئۆفیسی شکاند و بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو لە ئەمریکا و ھەموو جیھان، پێش تایتانیک کەوت کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو پڕداھاتترین فیلم بوو. بەشێوەیەکی ڕەسمیش ئێستا وا کار لەسەر بەشی ٢، ٣، ٤ دەکرێ و پێشبینی دەکرێ داھاتێکی خەیاڵی تۆماربکات. سەرەرای بەناوبانگی فیلمەکە دوای دوو ھەفتە لە پەخشکردنی لە وڵاتی چین، فیلمەکە قەدەغەکرا بە بیانووی ئەوەی کە فیلمەکە خەڵک لە دژی حکومەتی وڵاتەکە ھان دەدات تاکو خۆپیشاندان بکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]