خەیاڵ

پەیکەری خەیاڵ کە ساڵی ١٨٩٦ بە دەستی ئۆلین لێڤی وارنەر دروست کراوە و ئێستا لە کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکایە.
خەیاڵکردن بەو لێھاتوویییە ئەوترێ کە بەبێ ئەوەی ھیچ پێدراوەیەکی دەمودەس لە ھەستەکانەوە بوونی ھەبێ [کە ھاندەر بێ بۆ زەین] لە زەیندا شتی تازە بێتە بەرھەم یا بە لاساییکردنەوە دروست بێ. بەو شتە کە بەم چەشنە لە زەیندا دروست بووە ئەوترێ خەیاڵ. ھەروەھا، ئەوەش وتراوە کە خەیاڵکردن پێکھاتن و شێوەگرتنی بەسەرھاتێکە لە ناو زەیندا کە لەوانەیە بەسەرھاتەکانی ڕابردوو کە بەڕوونی لە بیردا ماونەتەوە خولقاندبێتیانەوە، یان ئەوەی کە زەین خۆی بەتەواوی دای ھێنابێ.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Szczelkun, Stefan (2018-03-03). SENSE THINK ACT: a collection of exercises to experience total human ability. Stefan Szczelkun. ISBN 978-1-870736-10-7.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |