بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ژیاننامە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ژیاننامە


Icon
Icon
بەخێربێن بۆ دەروازەی وتارەکانی ژیاننامە!

ژیاننامە نووسین یان باسکردی وردەکاری ژیانی کەسایەتییەکە، بڕگەکانی نووسینی ژیاننامە چەندین بڕگە و بابەتی سەرەکی ھەن وەک لەدایکبوون و مردن و کارەکان و پەیوەندییەکان و خوێندن ھتد... ، نووسینی ژیاننامە بەپێی کەسی ژیاننامەنووس دەگۆڕێت، زۆرجاریش کەسەکان خۆیان ژیاننامەی خۆیان دەنووسن، زۆر جار ژیاننامەنووسیش لایەنێکی ئەدەبی تیایدا زاڵە لە وێنەی بەرھەمی چێشتی مجێوری ھەژار کە زۆرتر وەک ڕۆمانێکی ھونەری دەردەکەوێت.
زیاتر لەبارەی ژیاننامە...

ھەنووکە ٢٢٬٥٣٨ وتار لە دەروازەی ژیاننامەدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

میخائیل گۆرباچۆڤ (بە ڕووسی: Михаи́л Серге́евич Горбачёв) (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٣١) دوایین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت بووە لە ساڵی ١٩٨٥ دەستی بە فەرمانڕەوایی وڵات کرد تا ١٩٩١ دوایە تا ھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەکە، میخایل یەکێک بوو لە تێکۆشەران کە ھەوڵی بۆ لەناوبردنی شەڕی سارد کردبوو، بەھۆی کارەکانییەوە میخایل لەساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی دا پێبەخشرا.

شامەبەستی گۆرباچۆڤ بریتی بوو لە ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسی لە جڤاتی سۆڤیەتدا. سیستەمی سۆڤیەتیی ئەو دەم لە دوو ھەرەمی لاتەریبی مەزن پێک ھاتبوو: حیزب و دەوڵەت. بە نۆڕینی باو دەبا پارتی کۆمیونیست دەست پێشخەری بکات بەڵام دەوڵەت دەسەڵاتی دەستوور دانان و بەجێھێنەر و دادپرسیی ھەبێت.

گۆرباچۆڤ دەیویست پەیوەندیی نێوان حیزب و دەوڵەت بگۆڕێت. حیزب بە پێی نۆڕینی باو دەبا پێشەنگ بێت و دەستی لە گشت بوارەکانی کۆمەڵگەدا ھەبیت. ئەم ڕەوتە بەلای گۆرباچۆڤەوە نیشانەی داڕمان بوو.

لە ڕاستیدا ڕیفۆرمی ئابووریی گۆرباچۆڤ ھیچ شتێکی ئەوتۆی لێ شین نەبوو. لە ماوەی حوکومڕانیی گۆرباچۆڤدا، بەردەوام ئابووریی سۆڤیەت خراپتر دەبوو. بەرھەمھێنان کەم دەبۆوە، کەمیی شتومەکی نێو بازاڕ خراپتر دەبوو، بازاڕی ڕەشیش گەرمتر دەبوو. لە نێو گەلدا پلەی خۆشویستنی گۆرباچۆڤ تەواو دابەزی. بەڵام لە دەرەوەی سۆڤیەت پتر خۆشەویست دەبوو چونکە سەرکەوتووانە گرژیی سیاسیی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ڕەواندەوە و ڕێگەی دا وەڵاتانی ڕۆژاوای سۆڤیەت ڕێگەی خۆیان بگرنە بەر و لە پەیوەندی یەکیەتیی سۆڤیەت ڕزگار بن.


زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

جیمی وەیڵز، ناوی تەواوی جیمی دۆنال وەیڵز (لەدایکبووی ٧ی ئابی ١٩٦٦)، ھەروەھا نازناوە سەرھێڵییەکەشی جیمبۆیە. جیمی بە ھاوبەشیی لاری سانگر لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠١ پڕۆژەی ئینسکلۆپیدیای ئازادیان دەست پێکرد بە ناوی ویکیپیدیا کە ئەمڕۆ بە زیاتر لە ٢٧٥ زمان لەبەر دەستدایە و دە میلیۆن بەکارھێنەری ھەیە. زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلیەم (بەئینگلیزی:William Shakespeare) (٢٦ی نیسانی ١٥٦٤ - ٢٣ی نیسانی ١٦١٦ھۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ئینگلیز بوو. بەشێوەیەکی بەرفراوان بە گەورەترین نووسەرەکانی زمانی ئینگلیزیی دادەنرێت، ھەروەھا دیارترین نووسەرەکانی دراما لە جیھاندا. زۆرین جار نازناوی (ھۆنراوەنووسی ئینگلتەرای نەتەوەیی) و (ھۆنراوەنووسی ئافۆنی داستانیی) لێدەنرێت. کارەکانی زیندوون، پێک دێن لە ٣٨ شانۆگەریی، ١٥٤ سۆناتا و دوو ھۆنراوەی گێرانەوەی دوورودرێژ، ھەروەھا ژمارەیەکی تر لە ھۆنراوە. شانۆگەرییەکانی بۆ ھەموو زمانە زیندووە سەرەکییەکانی جیھان وەرگێراون، و لەھەر شانۆگەرییەکی تر زۆرتر پێشکەش دەکرێن. شێکسپیر لەدایکبووە و گەورە بووە لە سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن، لەتەمەنی ١٨ ساڵییدا چۆتە ژیانی ھاوسەرییەتییەوە لەگەڵ ئان ھاساوای، کە ٣ منداڵی لێی بوو، سوزانا و دووانەیەک کە ھامینت و جۆدێس بوون. لەنێوان ساڵەکانی ١٥٨٥ بۆ ١٥٩٢ دەستی کرد بە پیشەیەکی سەرکەوتوو لە لەندەن وەک ئەکتەر و نووسەر، و بەشێک بوو لە خاوەنی کۆمپانیای نواندن کە ناوی پیاوانی لۆرد چامبرلین بوو، کە دواتر بە ناوی پیاوانی پادشا ناسرا. دەردەکەوێت کە خانەنشین بووە و گەڕاوەتەوە بۆ سترادفۆرد لەدەوروبەری ساڵی ١٦١٣، کە دوای سێ ساڵ پاش ئەو کۆچی دوایی کرد. تۆمارنامەیەکی کەم ماوە لەژیانی تایبەتیی شێکسپیر.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟


پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

ئەم ژینە کە ڕابرێ، چ شیرین و چ تاڵتووش بی بە مەرگ، چ دەربەدەر بی چ لە ماڵ
بێ خەم بژی! خۆش بە! پاشی مەرگی من و تۆشبێ پسانەوە دێن ڕۆژ و شەو و مانگ و ساڵ
— ھەژار

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان