دەروازە:ژن
ڕۆژی جیھانیی ژنانڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن. ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی. وتاری ھەڵبژێردراودایانای شازادەی وێڵز (بە ئینگلیزی: Diana, Princess of Wales؛ ١ی تەممووزی ١٩٦١ – ٣١ی ئابی ١٩٩٧) یەکێک لە خۆشەویستترین ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیا بوو. دایانا ھاوسەری شازادە چارڵز، کوڕی گەورە و جێنشینی شاژنە ئیلیزابێس بوو، دایکی شازادە ولیام و شازادە ھارییە و یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییە ناسراوەکانی جیھان بوو لە سەردەمی خۆیدا. چالاکییە مرۆڤ دۆستییەکانی دایانا وایان کرد دایانا ببێت بە ئایکۆنێکی جیھانی و ناوبانگێکی گەورەیان پێ بەخشی. بە لەدایکبوونی لەناو خێزانێکی چینی باڵا، دایانا نزیک لە خێزانی شاھانەیی گەورە بوو بەڵام ژیانێکی سادەی ھەبوو و دوای ئەوەی نیشتەجێی لەندەن بوو بۆ ماوەیەک وەک یاریدەدەری مامۆستا لە دایەنگەیەکی منداڵان کاری کرد. دایانا بچووکترین کچی جۆن سپێنسەر و فرانسیس شاند کید بوو و جیابوونەوەی دایک و باوکی کاریگەری گەورەی لەسەری ھەبوو. ئەگەرچی لە ڕووی خوێندنەوە زۆر باش نەبوو بەڵام بەھرەی ھەبوو لە موزیک و سەما و وەرزش. ناوبانگی دایانا لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی پێکرد دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ شازادە چارڵسی جێنشینی تەختی شاھانەیی بریتانیا دەستپێکرد و دواتر بوو بە دەستگیرانی. ساڵی دواتر و لە ١٩٨١ ھاوسەرگیریان ئەنجام دا و دایانا لەلایەن خەڵکی بەریتانیاوە بە گەرمی پەسەند کرا وەک شازادەی وێڵز کە نازناوێکە دەدرێت بە ھاوسەری شازادەی جێنشین. لە کۆتاییدا بەھۆی نەگونجان پێکەوە و پەیوەندی سۆزداری دەرەوەی ھاوسەرگیرییەکەیان، لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە بە جیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێک جیابوونەوە. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟ویکیپرۆژەکانوەرزشوانی ھەڵبژێردراوماریا شاراپۆڤا لە دایکبووی ١٩ی نیسانی ١٩٨٧ لە ڕۆژئاوای سیبێریا، کچە تێنسزانی ڕووسە، ئەو بەیەکێ لە تێنسزانە ژنە باشەکانی جیھان دەناسرێت لە دوایین ڕیزبەندی پۆلینکردنی باشترین تێنسزانی ژنان لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٣ لەپلەی دووەمدایە، لەماوەی ژیانی چەندین پاڵەوانییەتی مەزنی بردۆتەوە لەوانە گراند سەلام و وێمبلدۆنی ٢٠٠٤ و ئەمریکای کراوەی ٢٠٠٦ و ئۆسترالیای کراوەی ٢٠٠٨ و فەڕەنسای کراوەی ٢٠١٢ ئەمەو لەماوەی ژیانی وەرزشیدا ٢٩ دەستکەوتی تاکەکەسی هەبووە. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٨٣٠–١٨٨٦) یەکێ لە بەناوبانگترین ھۆزانڤانانی ئەمریکی و زمانی ئینگلیزییە. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرستی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازانی ھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لە سەر ھۆزانڤانانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین ھەڵبەستوانانی ئەمریکا و زمانی ئینگلیزی دادەنرێت. جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیا مانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ درووست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەن تاکە ھۆنراوەیەک، ھیچ کارە ھۆنراوەییەکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران. کتێبی ھەڵبژێردراوژن ڕەگەزی بێکەڵک: گوزارشێک لە بارودۆخی ژنانی جیھان (بە ئیتالی: Il sesso inutile – Viaggio intorno alla donna) کتێبێکە لەلایەن ئۆریانا فالاچی، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیتالیایی، نووسراوە. ئەم کتێبە لەلایەن عەزیز گەردی لەژێر ناوی ئافرەت، ڕەگەزی بێکەڵک وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |