دەروازە:ژن/وتەی ھەڵبژێردراو
ڕواڵەت
وتەی ھەڵبژێردراو ١
| « | با هەزار «زێ» و «گادەر» و «لاوێنی» ڕوونیشمان هەبێ تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە |
» |
—ھێمن | ||
وتەی ھەڵبژێردراو ٢
| کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من | لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من | |
| بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە | کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من | |
| — شیعری ھێمن لەسەر قارەمانیی لەیلا قاسم | ||
وتەی ھەڵبژێردراو ٣
| « | چیم کردووە لە پێناوی ژندا؟
من بووم ناوی ژنم لە لیستی خواردەمەنی ھێنایە دەرێ و لە لیستی گوڵەکاندا دامنا.
|
» |
— «ژن لە شیعر و ژیانی مندا» نزار قەبانی جەماڵ غەمبار کردوویەتی بە کوردی | ||
وتەی ھەڵبژێردراو ٤
| « | بەبێ ژن، شیعر ناتوانیت گەورە بێت و گەشە بکات و لەسەر پێیەکانی خۆی ڕابوەستێت | » |
— «ژن لە شیعر و ژیانی مندا» نزار قەبانی جەماڵ غەمبار کردوویەتی بە کوردی | ||
وتەی ھەڵبژێردراو ٥
وتەی ھەڵبژێردراو ٦
| « | دایەگەورەکانمان جەنگی گەورەیان کرد لەپێناو قەدەغەکردنی فرەژنی. ھیچ بیانوویێک نییە تاکوو بگەڕێینەوە سەر ئەم دەستکەوتانە. لەسەر ئێمە ئەوە پێویستە ھەنگاو بۆ پێشەوە بنێین. | » |
وتەی ھەڵبژێردراو ٧
| « | کاتێ کە ژن قسە دەکا،
ئاشتی، نم نم دادەبارێ! پێدەکەنێ، کەشی جیھان ئارام دەبێ! کە بێدەنگە، ڕاپەڕینێک چرۆ دەکا!
|
» |
وتەی ھەڵبژێردراو ٨
| « | شیلەی ئەو ژینەم بە دڵە؛ کە پیاو ھەنگە و ژنیش گوڵە!
تف لەو یاسایە، پێی وایە؛ ژن کۆیلەیە و پیاو ئاغایە!
|
» |
وتەی ھەڵبژێردراو ٩
| ئەی کچینە وەرنە مەکتەب | ئێوە تەسکینی دڵن | |
| زینەتی باغ و تەرەقین | ڕەونەقی دەستەی گوڵن | |
| — پیرەمێرد | ||
وتەی ھەڵبژێردراو ١٠
دەروازە:ژن/وتەی ھەڵبژێردراو/١٠
| خۆزگە من ببمە درەختێک | بۆ قوتابخانەی کچان | |
| ئەو کچانەی وا دەخوێنن | ببمە سێبەر بۆ ئەوان | |
| — پیرەمێرد | ||
