جۆجۆ مۆیز
جۆجۆ مۆیز | |
---|---|
لەدایکبوون | پائۆلین سارا جۆ مۆیز ٤ی ئابی ١٩٦٩ لەندەن، ئینگلستان، بریتانیا |
پیشە | ڕۆژنامەنووس، ڕۆماننووس |
زمان | ئینگلیزی |
نەتەوە | ئینگلستان |
ماوە | ١٩٩٣–تا ئێستا |
چەشن | ڕۆمانی ڕۆمانسی |
ھاوسەر | چارڵز (ماکسول) ئارتۆر |
مناڵەکان | ٣ |
جۆجۆ مۆیز (بە ئینگلیزی: Jojo Moyes) (لەدایکبووی ٤ی ئابی ١٩٦٩ لە لەندەن، ئینگلستان) ڕۆژنامەنووسێکی ئینگلیزییە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی کرد بە نووسینی ڕۆمانی ڕۆمانتیک. ئەو تاکە نووسەرێکە کە دوو جار وەرگری خەڵاتی ساڵانەی ڕۆمانی ڕۆمانتیک (Romantic Novel of the Year Award) لەلایەن ئەنجومەنی نووسەرانی ڕۆمانە ڕۆمانتیکەکان (Romantic Novelists' Association) بووە و کارەکانی وەرگێڕدراوەتە سەر ١١زمانی تر.[١]
ژیانی سەرەتایی و پیشە
[دەستکاری]پائۆلین سارا جۆ مۆیز لە ٤ی ئابی ١٩٦٩ لە شاری لەندەنی ئینگلستان لە دایک بووە. لە زانکۆی ڕۆیاڵ ھۆڵۆوەی، زانکۆی لەندەن و کۆلێجی بێدفۆرد، خوێندوویەتی.
مۆیز لە ساڵی ١٩٩٢ و بۆ ئەوەی بڕوانامەی ماستەر لە بواری ڕۆژنامەگەری لە زانکۆی سیتی لە لەندەن بەدەست بھێنێت، بورسێکی دارایی لە ئیندپێندنت بردەوە. دوای ئەوە بۆ ڕۆژنامەی سپێنک ئیندیپێندنت و ھەروەھا بۆ ڕۆژنامەی سکانلیی یەکشەممان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە پۆستی جۆراوجۆردا کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٨ بووە یاریدەدەری سەرنووسەری ھەواڵ و لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بووە بە بەرپرسی ھونەر و ڕاگەیاندن.[٢]
نووسین بە شێوەی پرۆفیشناڵ
[دەستکاری]مۆیز لە ساڵی ٢٠٠٢ ڕۆماننووسی دەست پێکرد، یەکەم کتێبی بە ناوی بارانی پەنادەر چاپ کرا. ھەروەھا بەردەوامە لە وتارنووسین بۆ ڕۆژنامەی تێلێگراف.[٣]
مۆیز یەکێکە لەو نووسەرانەی کە دووجار خەڵاتی ڕۆمانی ڕۆمانتیکی ساڵانەی لە ئەنجومەنی ڕۆماننووسە ڕۆمانسەکان بەدەستھێناوە، بۆ ڕۆمانی میوەی بیانی[٤] لە ساڵی ٢٠٠٤ خەڵاتەکەی بردەوە و دووەم جار لە ساڵی ٢٠١١ دا بۆ ڕۆمانی دوانامەی خۆشەویستەکەت.[٥].
کتێبەکان
[دەستکاری]- بارانی پەنادەر (٢٠٠٢)
- میوەی بیانی (٢٠٠٣) (Windfallen)
- ناوەندی فڕۆشتنی تاوس (٢٠٠٤)
- کەشتی بووکەکان (٢٠٠٥)
- خەلیجی زێوین (٢٠٠٧)
- مۆسیقای شەو (٢٠٠٨)
- ئەسبی سەماکەر (٢٠٠٩)
- دوا نامەی خۆشەویستەکەت (٢٠١٠)
- من بەر لە تۆ (٢٠١٢)
- مانگی ھەنگوینی لە پاریس (٢٠١٢)
- ئەو کچەی بەجێت ھێشت (٢٠١٢)
- یەک لەگەڵ یەک (٢٠١٤)
- دوای تۆ (٢٠١٥)
- تاک و تەنیا لە پاریس (٢٠١٧)
- دیسان من (٢٠١٨)
- بەخشەندەی ئەستێرەکان (٢٠١٩)
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ «jojo moyes red chat» (بە ئینگلیزی). لە 15 November 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Jojo Moyes». jojomoyes.com. لە ڕەسەنەکە لە 4 تشرینی دوومەمی 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 5 November 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|archivedate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «Jojo Moyes». Telegraph.co.uk. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 5 November 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ «Welcome – The Romantic Novelists' Association». rna-uk.org. لە ڕەسەنەکە لە ۱۵ تشرینی دووەمی ۲۰۱۷ ئەرشیڤ کراوە. لە 5 November 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|archivedate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ «Jojo Moyes». thebookseller.com. لە 5 November 2015 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Jojo Moyes»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆجۆ مۆیز تێدایە. |
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ڕۆمانەکان
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی ڕۆژنامەوانی
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |