بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ژن/کتێبی ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کتێبی ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:ژن/کتێبی ھەڵبژێردراو/١ ژن ڕەگەزی بێکەڵک: گوزارشێک لە بارودۆخی ژنانی جیھان (بە ئیتالی: Il sesso inutile – Viaggio intorno alla donna) کتێبێکە لەلایەن ئۆریانا فالاچی، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی نووسراوە. ئەم کتێبە لەلایەن عەزیز گەردی لەژێر ناوی ئافرەت، ڕەگەزی بێکەڵک وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. چاپی سەرەکیی ئەم ڕۆمانە لە ساڵی ١٩٦١ بڵاوکرایەوە. لەم کتێبەدا ئۆریانا، گوزارشێک لە گەشتەکانی خۆی لەبارەی بارودۆخی ژنان لە شوێنە جیاوازەکانی جیھان دەخاتە ڕوو. (تەواوی وتار...)

کتێبی ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:ژن/کتێبی ھەڵبژێردراو/٢ سێ کچەکەی حەوا ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بە ڕەگەز تورک ئەلیف شەفەقەوە نووسراوە. چیرۆکەکە لەبارەی ژنێکە لە دەیەی سیی تەمەنیدا، و ژیانی منداڵیی لە ئیستانبوڵ و ساڵانی خوێندنی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەگێڕێتەوە؛ شوێنێک کە ئەوینداری مامۆستایەکی فەلسەفە دەبێت. ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە سەرەتا لەسەر گەڕانی ئەو بەدوای ناسنامەی خۆی و ھەوڵەکانی بۆ تێگەیشتن و ناساندنی ئەم ناسنامەیە دەسووڕێتەوە. ئەم ڕۆمانە لە چەندین پێرستدا وەک یەکێک لە باشترین کتێبەکان لە ساڵی ٢٠١٨ دەستنیشان کرابوو. (تەواوی وتار...)

کتێبی ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:ژن/کتێبی ھەڵبژێردراو/٣ ئەو کچەی بەجێت ھێشت (بە ئینگلیزی: The Girl You Left Behind) ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە لە نووسینی جۆجۆ مۆیز . ڕۆمانەکە جگە لەوەی ڕۆمانێکی خۆشەویستی و ڕۆمانسییە، چیرۆکی بوێریی ژنان وێنا دەکات. ئەم ڕۆمانە دوای بڵاوبوونەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ پاڵێورا بۆ باشترین ڕۆمانی ساڵ. (تەواوی وتار...)

کتێبی ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:ژن/کتێبی ھەڵبژێردراو/٤ ژوورێک بۆ خۆت (بە ئینگلیزی: A Room of One's Own) یەکێکە لە بەناوبانگترین کتێبەکانی نووسەری ئینگلیزی ڤێرجینیا وولف (١٨٨٢–١٩٤١) کە لە ئەیلوولی ١٩٢٩ لە تەمەنی ٤٧ ساڵی ڤێرجینیادا بڵاو کرایەوە. کتێبەکە جگە لەوەی بە شێوازێکی تایبەت نووسراوە، تایبەتمەندییەکانی پەخشانی مۆدێرنیسمی تێکەڵی وتارنووسین کردووە و شێوازێکی نوێی دروست کردووە. سەرەڕای ئەمانە، ژوورێک بۆ خۆت، بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ڕەخنەی ئەدەبی فێمینیزم و تیۆریی فێمینیزم دادەنرێت. (تەواوی وتار...)

کتێبی ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:ژن/کتێبی ھەڵبژێردراو/٥ خۆشم دەویست (بە فەڕەنسی: Je l'aimais) ناوی ڕۆمانێکی ئاننا گاڤالدایە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاو کرایەوە. ئەم ڕۆمانە کە لە شکستی ھاوسەرگیریی گاڤالدا ئیلھامی وەرگرتبوو سەرکەوتنێکی ئەدەبیی گەورەی بەدەست ھێنا و بووە یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکان. ڕۆمانەکە چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە بە ناوی کلوئێ کە ھاوسەرەکەی جێی ھێشتووە دواتر پەیوەندییەکی قووڵ لەنێوان کلوئێ و خەزوورەکەی دروست دەبێت. (تەواوی وتار...)